بڕیارەکانی #وەزارەتی خوێندنی باڵا# و توێژینەوەی زانستی:
1- ئەگەر بارودۆخی تەندروستی بەمشێوەی ئێستا ڕووو لە باشبوون بێت، ئەوا پرۆسەی خوێندنی نێو کامپەس لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانی تری خوێندنی باڵا لە 30ی ئایاری 2020 دەستپێدەکاتەوە.
2- خوێندنی ئەلیکترۆنی (پاڵپشتیکار) لە ئێستادا بەردەوام دەبێت تاوەکو دەستپێکردنەوەی خوێندنی نێو کامپەس، لەدوای ئەوەش پاڵپشت بە خاڵی (9) لە بڕگەی سێیەمی ماددەی هەژدەیەم لە یاسای ژمارە (10)ی ساڵی (2008)، خوێندنی ئەلیکترۆنی هاوشانی خوێندنی ئاسایی نێو کامپەس پەیڕەودەکرێت، هاوشێوەی زانکۆ جیهانییەکان و بەمەبەستی دانەبڕانی خوێندکاران و قوتابیان لە سیستمە ستانداردە جیهانییەکان و تەکنەلۆجیای سەردەم.
3- ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ساڵنامەی زانکۆی بۆ تەواوکردنی پرۆگرامی ساڵی خوێندنی (2019-2020) ڕێکخستەوە، هەروەها لە چوارچێوەی سەربەخۆیی کارگێڕی، زانکۆکان دەسەڵاتیان پێدرا بۆ گونجاندنی ساڵنامەکە لەگەڵ سیستەمی خوێندن و تایبەتمەندێتیی زانکۆکان.
4- بە لەبەرچاوگرتنی ئەو توانا سنووردارەی زانکۆ حکومییەکان، ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی گفتوگۆی لەبارەی پلانی وەرگرتنی خوێندکاران و قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021) کرد، هەروەها کۆبوونەوەکە بە وردی تیشکی خستەسەر ئەو ئاڵنگاری و کێشە و گرفتانەی کە دێنە ڕێی زانکۆکان لە خوێندنی ساڵی داهاتوودا، وەکو کەمیی هۆڵ و تاقیگە و بەشی ناوخۆیی و توانا ماددی مرۆییەکان، هەروەها لەمپەرەکانی بەردەم سەربەخۆیی دارایی زانکۆکان، بۆ ئەم مەبەستەش کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تەرخانکرد بۆ پێداچوونەوە بە پلانی پێشکەشکراو لەلایەن زانکۆکان و گونجاندنی لەگەڵ ئەو بارودۆخەی هاتووەتە پێشەوە، لەپێناو ڕەخساندنی زۆرترین دەرفەتی خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی (12)ی ئامادەیی، بۆ ئەمەش ئەنجوومەنی وەزارەت جەختیکردەوە کە بەوپەڕی تواناوە وەزارەتمان بەشێک دەبێت لە چارەسەری ئەم پرسە.
سەرجەم بڕیارەکانی کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزارەت، سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانیش دەگرێتەوە.
#06-05-2020#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,583
Scrivi il tuo commento su questo articolo!