لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی #شنگال#، یەک ملیار و 98 ملیۆن دینار دیارنەماوە، بەپێی بەدواداچوونێکی ڕووداو ئەو پارەیە بەشێکی دراوە بە هەندێک کەس کە دەوامیان نەکردووە و بەشێکی دیکەشی بە لیستی وەهمی دابەشکراوە.
وەزیری پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان باسی گەندەڵییەکەی لە سنووری پەروەردەی #دهۆک# کرد، کە چوار کەس تۆمەتبارکراون بە دروستکردنی لیستێکی ناڕاستی وانەبێژان بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 و بردنی ملیارێک و 98 ملیۆن دینار، سێ کەسیان دوای دەستگیرکردنیان بە کەفالەت ئازادکراون و کەسی چوارەمیش بەهۆی نادیاریی شوێنەکەی تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە.
عومەر عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی دهۆک لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، بەدرێژایی ساڵێک لیستی وانەبێژان نادروست بووە، چونکە ناوی وەهمی و قوتابخانەی وەهمیی تێدابووە.
بەڕێوەبەری نوێی پەروەردەی شنگال داوای لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە دەکات چونکە چارەنووسی 22 مامۆستا و فەرمانبەر پەیوەندیی بەو دۆسیەیەوە هەیە.
لە سنووری پەروەردەی شارۆچکەی شنگال، 565 وانەبێژ هەن کە مانگانە 100 ملیۆن و 230 هەزار دیناریان بۆ تەرخاندەکرێت، ئەمەش لەبری هەزار و 612 مامۆستا و فەرمانبەرە کە سەرپەرشتیی 60 قوتابخانەی کوردی لە سنووری قەزاکە و ناو کەمپی ئاوارەکان دەکەن.
دوای ڕووداوەکانی شنگال و ئاوارەبوونی خەڵک، کەمیی میلاکی مامۆستایان لە زۆربەی قوتابخانەکان هەبوو، بەو هۆیەشەوە ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان دەستیان لە کارەکانیان هەڵگرت و چوونە دەرەوەی وڵات، لەجێگەی ئەوانیش وانەبێژ دانران.[1]
#08-05-2020#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,274
Scrivi il tuo commento su questo articolo!