دوای گەیشتنی سکاڵای چەند هاوڵاتیەکی شاری #هەولێر# کە کەسێک بە ناوی هێرش تەیار دەستی بەسەر زەویەکانیان داگرتووە و ناهێڵیت بەکاری بهێنن کە بۆ دروستکردنی چەند کارگەیەک بۆیان تەرخان کراوە. پارێزگار سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێری ڕاسپارد بۆ بە دواداچوونی بابەتەکە و دەرکەوت هێرش تەیار لەم شوێنە ڕووبەری 66000 مەتر دوجای لە ساڵی 2003 وەرگرتووە و لە ساڵی 2013 گرێبەستەکەی کۆتایی هاتووە، کەچی هەر بەوە نەوەستاوە و زێدەرۆیی کردۆتە سەر ڕووبەری 111900مەتر دووجا، تەنانەت تجاوزی کردۆتە سەر شەقامی گشتی بە درێژی 330 م و بە پانی 40 مەتر، هەروەها شەقامێکی دیکە بە درێژی 200 مەترو پانی 25مەتر.
بۆیە لە لایەن پارێزگاری هەولێر بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان بانگ کرا بۆ هەڵگرتنی ئەم زێدەرۆییانە، دوای ئەوەی بەردەوام بوو لە پێداگیریکردن لەسەر داگیر کردنی موڵک و ماڵی گشتی، لە لایەن پارێزگار ئاگادار کرایەوە کە دەدرێتە دادگاو دەبێ ملکەچی یاسا بێت و ئیتر عەنتەریات و یاسا شکێنی و پیسخۆری لە کەس قبوڵ ناکرێت، هەڵساوە نووسینێکی بە زمانی تەشهیر و بوختان هۆنیتەوە و چەند پەیج و سایتێکی قین لە دڵ و دژە چاکسازیش بۆیان بڵاو کردۆتەوە.
دەبێ گەندەڵکاران بزانن، هەڵبەستنی بوختان و درۆ بە کەڵکیان نایەت و ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەریان دەگرینە بەر. هەرچەندە زۆرینەی خەڵکی هەولێر پاشەڵ و پاشخانی پڕ لە پیسخۆری ئەمانە دەزانێت، بەڵام لە گەڵ ئەوەش بە پێویستمان زانی ئەم ڕوونکردنەوەیە بڵاو بکەینەوە.
تێبینی: هەموو دیکۆمێنت و بەڵگەنامەکانی گەندەڵیەکانیان و زێدەرۆییەکانیان دراونەتە دادگا.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
#14-05-2020#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,633
Scrivi il tuo commento su questo articolo!