گرووپێکی میدیایی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، لە بوارەکانی میدیای بیندراو و بیستراو (بەشێوەی کاخەز و دەنگ و ڕەنگ و ئەلەکترۆنی) بەرهەمەکانی پێشکەشی خەڵک دەکات.
تۆڕی میدیایی ڕووداو کۆمپانیایەکی قازانجویستە، بەڵام گەیاندنی زانیاریی ڕاست و بەشداریکردن لە چەسپاندنی پایەکانی ئازادیی ڕادەربڕین بە گرنگتر دەزانێ لە دەستخستنی قازانجی مادی. هەروەها لە بڵاوکردنەوە و گەیاندنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە سنوورێکی جوگرافیایی دیاریکراوەوە نابەستێتەوە و دیدێکی جیهانییانەی هەیە بۆ کارکردن.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384015/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=تۆڕی میدیایی ڕووداو=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384015/0001.JPG=KTML_Photo_End=
پۆرتاڵی ڕووداو
مەبەست لە وشەی پۆرتاڵ ئەوەیە کە ڕووداو لەسەر ئینتەرنێت لە ماڵپەڕێک زیاترە و چەندین ئەپلیکەیشن و خزمەتگوزاری دیکەی هەیە. هەروەها ڕووداونێت کۆکراوەی بەرهەمەکانی تۆڕی میدیایی ڕووداوە کە لە تەلەڤزیۆن، ڕادیۆ، ماڵپەڕ، ڕۆژنامە و پەرتووکەکانی ڕووداو پێکدێت.
خزمەتگوزارییەکانی پۆرتاڵی ڕووداو :
پۆرتاڵی ڕووداو پێکدێت لە ماڵپەڕێکی هەواڵیی بە زمانەکانی کوردی (کرمانجیی خواروو و سەروو)، عەرەبی، ئینگلیزی و تورکی. هەروەها بۆ هەموو ئامێرێکی سمارت فۆن، خزمەتگوزاری هەیە. پۆرتاڵی ڕووداو خزمەتگوزاری ئەلێرتەری هەیە کە هەموو کەس دەتوانێ لەسەر شاشەی کۆمپیوتەرەکەی دایبەزێنێ و دوایین هەواڵ وەربگرێت. لە پۆرتاڵی ڕووداو دەتوانی ڕاستەوخۆ تەماشای تەلەڤزیۆن بکەی و گوێ لە ڕادیۆی ڕووداو بگریت. هەروەها (رووداوی تۆ) بەشێکە لە پۆرتاڵەکەمان کە هەموو کەسێک دەتوانێ بەرهەم و بابەت بنێرێ بۆ ڕووداو و ببێتە بەشێک لە کۆمەڵی ڕووداو و تۆڕی میدیایی ڕووداو، بەپێی بنەما پیشەییەکانی ڕووداو.
پۆرتاڵی ڕووداو خزمەتگوزاری (رووداوی تۆ)ی هەیە کە بریتییە لە نێوەندێک بۆ هەموو بەکارهێنەران و فانەکانمان تاوەکو بتوانن لەوێ هەواڵ و ڤیدیۆ و وێنەمان بۆ بنێرن وەک پەیامنێری ڕووداو ئاگادارمان بکەنەوە لە ڕووداوەکان. هەروەها دەتوانن هەر چیرۆکێکی خۆیان بنێرن بۆ بڵاوبکەنەوە کە حەزبکەن لەگەڵ خەڵکی دیکە بەشی بکەن.
#ئاکۆ محەمەد#، بەڕێوبەری گشتی تۆڕی میدیایی ڕووداوە.[1]