تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان داوای سەربەستکردنی تەواوی زیدانیانی #دهۆک# دەکات و دەشڵێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان فەشەلی ئیداری و سیاسی و حوکمڕانی هێناوە و نایەوێت دانی پێدا بنێت و بە خۆداچونەوەیەک بکات.
ئەمڕۆ تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا تەڤگەری ئازادیی دەڵێت: پارێزگاری دهۆک بۆ ئەوەی بڵێت هاوڵاتیان ناڕازی نین و ئەمە هێزە سیاسییەکانن دەستێوەردان دەکەن، وەک بەرپرسێکی سەربازیی حزبیی پەنجەی تۆمەت بۆ تەڤگەری ئازادیی ڕادەکێشێت.
تەڤگەری ئازادیی، دەشڵێت، کە داکۆکییکردن لە مامۆستایان و تەواوی گەلی کورد بە ئەرکی لە پێشینەی خۆیان دەزانن و هیچ کەسێکیش مافی نییە بە ناڕەزاییەکانی بادینان بڵێت ئاژاوەگێڕی.
هەروەها داوا دەکات هەرچی زووە زیندانیان سەربەست بکرێن و چیتر داوا کردنی قوتی ژیان نەبێتە هۆی سزادان، بە پێویستیشی دەزانێت دەسەڵاتی ئەم هەرێمە لە بری تۆمەت و سزادان، بیر لە چارەسەریی بکاتەوە.
تەڤگەری ئازادیی دوپاتیشیدەکاتەوە کە لە پاش 2003 دەرفەتێکی زێڕین بۆ گەلی کورد لە باشور هاتە پێش، بەڵام دەسەڵاتی ئەم هەرێمە بە پێچەوانەوە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان کاری نەکرد و دواجار بە دەستێوەردان و هەماهەنگی وڵاتانی دەرەکی هەرێمێکی بێ سیستم و هاوڵاتییەکی بێ هیوا هاتە کایەوە، ئەمڕۆش لە ئەنجامی نەبوونی سیاسەتێکی سەرکەوتوو، هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە باجی سیاسەتی ناحەکیمانەی دەسەڵات دەدەن.
هێما بۆ ئەوەشدەکات، تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، زۆرترین باجی داوە لە خزمەت کۆمەڵگەدا و تاکە هێزی ئۆپۆزسیۆنە، کە ڕێگریی لە چالاکیی و تەنانەت هەبوونی بارەگاکانی دەکرێت.[1]
#21-05-2020#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,065
Scrivi il tuo commento su questo articolo!