$باکووری کوردستان$
- بوومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی 5.4 پلەی ڕێختەر چەند شوێنێکی باکووری کوردستانی هەژاند. سەنتەری چاودێریی بوومەلەرزەی ئەوروپی زانیاریی لەبارەی بوومەلەرزەکە ئاشکرا کرد، کە بە قوڵایی دوو کیلۆمەتر هەریەک لە شارەکانی #دیلۆک#، مەلەتی و شارۆچکەی سەنجقی گرتووەتەوە.[2]
$باشووری کوردستان$
- چەند فڕۆکەیەکی تورک دووجار دەشتی ژاژۆلان و کوێرەکان-یان لە نزیک گوندی گەڵاڵەی سنووری شارۆچکەی #ماوەت# بۆردومان کرد.[2]
وەزارەتی تەندروستی لە بانگەوازێکی بەپەلەدا داوا لەو تووشبووانەی #کۆرۆنا# دەکات کە چاکبوونەتەوە، پلازمای خوێنیان ببەخشن و ڕایدەگەیێنێت زۆر لە نەخۆشەکان بە تووندی تووشی کۆرۆنا بوون و پێویستیان بە پلازمای خوێنە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- لەسەر کەیسەکەی ئیتاڵیای #مەلا کرێکار#، #ماکوان کەریم# بانگخوازو ڕۆژنامەنوس، له ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج دەستگیرکرا.[3]
- ڕێکەوتی 3ی مانگی 8، دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کۆبوونەوەی شاندێکی ئەمەریکی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#)، بە تایبەت لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باسیان لەوە دەکرد کاربەدەستانی ئەمەریکا لەگەڵ بەرپرسانی (پەکەکە) لە #قەندیل# کۆبوونەتەوە. بە گوێرەی هەواڵێکی دەنگی ئەمەریکا، وەزارەتی دەرەوه لەم بارەوە ڕایگەیاندووە، ئەم دەنگۆیە هیچ ڕاستیەکی تێیدا نییه و کۆبوونەوەی لەم چەشنە ڕووی نەداوە.[2]
- حوسێن سەلامی، فەرماندەی #سوپای پاسداران#ی ئێران جەختدەکاتەوە، تۆڵەکردنەوەی خوێنی قاسم سولێمانی بووەتە یەکێک لە ئامانجەکانیان و نەک تەنیا تۆڵەی دەکەنەوە، بەڵکو قودس (ئورشەلیم) ڕزگار دەکەن.[1]
- تەقینەوەیەکی گەورە لە بەیروتی پایتەختی لوبنان ڕوویدا. بەهۆیەوە زۆرتر لە 100 کەس کوژران و هەزارانیش برینداربوون. لەنێو بریندارەکاندا زۆرتر لە 20 کورد هەن کە بارودۆخی یەکیان ناجێگیرە.[4]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 6,517
Scrivi il tuo commento su questo articolo!