$باکووری کوردستان$
- ساروخان ئولوچ و مەڕال دانش بەشتاش سەرۆکەکانی فراکسیۆنی #هەدەپە# داوایان لە پەرلەمان کرد کە لەبارەی ڕاپۆرتی سی پی تی کە باسی خراپی دۆخی زیندانیانی کردبوو، لێکۆلینەوە لە دۆخی زیندانەکان بکات. لە داواکاریەکەدا باسی ئەوەکرا کە لێکۆلینەوە لەسەر ئەشکەنجەدان و کردەوەی دەرەوەی مرۆڤایەتی لەبەرانبەر زیندانیان بهێنرێت.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هونەرمەندێکی کورد بە ناوی عەبدوڵڵا چاوشی خەڵکی گوندی حاجی لەک سەر بە چۆمی مەجیدخان لە #بۆکان#، بە دانانی بارمتەی 100 ملیۆن تمەنی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.[6]
- #کۆڵبەر#ێک بە ناوی ڕەزا عەبدوڵڵاهی خەڵکی گوندی تاوەگوزی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە، لە سنووری نەوسوود ئازار و ئەشکەنجە درا.[6]
$باشووری کوردستان$
- #سابیر کوردستانی# لە زێدی خۆی لە #کەرکووک# بەخاک سپێردرا.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- ئیحسان چەلەبی، بەڕێوبەری شارەدێی #سیدەکان# ڕایگەیاند، فڕۆکەکانی تورکیا، ئۆتۆمبێلێکی یەکەی پاسەوانی سنووری سەر بە سوپای عێراقیان بۆردومان کردووە و زیانی گیانی هەیە. بەڕێوبەری شارەدێی سیدەکان ڕوونیکردەوە، لە ئاکامی ئه و بۆردومانەی فڕۆکەکانی تورکیا ژمارەیەک سەرباز و ئەفسەری پاسەوانی سنوور کوژران. بە گوێرەی زانیارییەکان فەرماندەی فەوجی سێی پاسەوانی سنوور، عەمید زوبێر حالی، لە ئاکامی ئه و بۆردومانەدا کوژراوە. هەروەها محەمەد ڕەشید، فەرماندەی لیوای 2ی پاسەوانی سنوور لە دەڤەری #سۆران# کوژراوە.[4]
- پاش ماوەیەکی زۆر لە دابڕان و ناکۆکی، هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە #دوکان# کۆدەبنەوە.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385271/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=مەراسیمی بەخاکسپاردنی سابیر کوردستانی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=مەراسیمی بەخاکسپاردنی سابیر کوردستانی=KTML_ImageCaption_End=
- #لاهور شێخ جەنگی# ڕایگەیاند کە تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووە، بەڵام ئێستا تەندروستیی باشە.[3]
- #وەزارەتی تەندروستی# هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە 24 کاژێری ڕابردوودا 653 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 13 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[2]
- نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دەوروبەری گوندی ‘یەکمەلێ’ سەربە شارەدێی کانی ماسی لە ناوچەی #ئامێدی# سەربە #دهۆک#یان بۆردوومانکرد.[1]
- کاتژمێر 7:00ی بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی سوپای سنوور و ژمارەیەک پێشمەرگەی هێزەکانی 80ی پێشمەرگە بەره و گەروی هاجەرێ ڕۆیشتن کە گەریلاکانی #پەکەکە#ی لێ نیشتەجێیە و چوار شوێن بەیەکەوە دەبەستێتەوە. لەئەنجامی چوونی هێزەکەی پاسەوانی سنوور و پێشمەرگەکان، دەستڕێژی گوللە لەنێوان هەردولا دروستبووە و بەوهۆیەشەوە هاووڵاتیەک کە کۆچەرە و لەناوچەکە بو برینداربووە، لەئێستادا هێزەکانی سوپای عێراق و پێشمەرگەکان کیلۆمەترێک لە گەروی هاجەرێ دوورکەوتوونەتەوه، بەڵام دەیانەوێت دووبارە بچنەوە بۆ ئه و ناوچەیە و بیخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە.[5]
- دادگای #سلێمانی# بڕیاریدا هاوسەری #سێوان قادر# بە تاوانی کوشتنی خێزان و سێ منداڵەکەی، لەسێدارە بدرێت.[3]
- گوتەبێژی #وەزارەتی کشتوکاڵ#ی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کڕینەوەی گەنمی جووتیارانی کوردستان دەدەنە سێ کۆمپانیا، هەر خۆشیان نرخی وەرگرتنی گەنمەکە دیاری دەکەن بۆ ئەوەی جووتیاران زەرەرمەند نەبن.[2]
- لە نزیک شارۆچکەی تەلەعفەر لە پارێزگای نەینەوا، چاڵێک دۆزرایەوە، کە #داعش# هەزاران تەرمی فڕێداوەتە نێوی.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی عەلی باژلی لە #گرێ سپی#ی داگیرکراودا هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەک و لە کاتی هەڵکوتانەکەدا دەستڕێژی گوللەیان لە ماڵەکە کرد و بەو هۆیەوە و بەلانیکەمەوە 3 کەسیان بریندار کرد.[1]
$دەرەوەی کوردستان$=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385271/0010.JPG=KTML_ImageCaption_Title=تورکیا کەشتیەکی تایبەتی خۆی بە گەڕان بەدوای نەوت و غازدا بۆ دەریای ناوەڕاست نارد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=تورکیا کەشتیەکی تایبەتی خۆی بە گەڕان بەدوای نەوت و غازدا بۆ دەریای ناوەڕاست نارد=KTML_ImageCaption_End=
- ڕێکخراوێکی سڤیلی عێراقی، کە بارەگاکەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، سەرقاڵی بەرزکردنەوەی سکاڵایەکە لە دادگای لاهای نێودەوڵەتی، لە دژی ژمارەیەک بەرپرس و سەرکردەی میلیشیا پشتگیریکراوەکانی ئێران، بەتۆمەتی تێوەگلان لە کوشتنی خۆپێشاندەران.[2]
- سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەکەی یەکەم ڤاکسینی #کۆرۆنا#ی لە جیهان پەسەند کرد و، کچەکەی خۆشی ڤاکسینەکەی لەسەر تاقیکراوەتەوە. ئەو ڤاکسینە لەلایەن دامەزراوەی گامالایە بەرهەمهێنراوە و ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی ڕووسیاوە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکرا.[4]
- دوای ئەوەی تورکیا کەشتیەکی تایبەتی خۆی بە گەڕان بەدوای نەوت و غازدا بۆ دەریای ناوەڕاست نارد، یونان داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی لە یەکێتی ئەوروپا لەبارەی جموجووڵەکانی تورکیا کرد.[1]