چالاکی هێزەکانمان لەدژی هەوڵی داگیرکەری لە هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە. زانیاری لەسەر چالاکی هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی حەفتانیندا بەم شێوەیەیە:
2020-07-08 کاتژمیر 15:00 هێزەکانمان لە گردی شەهید جوودی لە دەڤەری شەشدارا لەدژی داگیرکەران چالاکیان بە قەناس ئەنجامداوە. لە چالاکیەکەدا سەربازێکی دوژمن سزادرا.
2020-07-09 کاتژمێر 14:15 هێزەکانمان چالاکیان لەدژی سەربازانی دوژمن لەسەر گردی شەهید جوودیی شەشدارا ئەنجامدا. لە چالاکەکەدا کە بە بەهێزی لە بارەگاکانی دوژمن درا، 2 سەنگەر بە تەواوی لەناوبران و 8 سەرباز سزادران و 2 سەربازیش برینداربوون. ئەو چالاکیە بۆ یادکردنەوەی هەڤاڵانمان گۆران، ڤیان و خابوور ئەنجامدراوە کە لە 3ی تەموزدا لە خانتوور شەهید ببون.
هەمان ڕۆژ کاتژمیر 17:00 هێزەکانمان لەدژی هێزی داگیرکەران لە دەڤەری گردی تونێلی سەر بە شەشدارا چالاکی بە قەناسیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا سەربازێکی دوژمن سزادرا.
لە درەنگانی شەوی 09-07-2020 سوپای داگیرکەری تورک گوندی پڕبولایان بە ئۆبۆس و هاوەن تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا زیان بەر زەوی و باخ و ڕەزی هاوڵاتیان کەوت.
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا 09-07-2020 کاتژمێر 16:30 لەدژی سەربازانی داگیرکەری تورک لە گردی شەهید باگەری سەر بە ناوچەی چەلێی #جۆلەمیرگ# چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کە بە بەهێزی لە بارەگا و سەنگەری دوژمندرا، زانیاری لەسەر کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,532
Scrivi il tuo commento su questo articolo!