ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #قەسەدە# لەبارەی ڕۆژی یەکەمی قۆناغی دووەمی هەنگاوی لەناوبردنی تیرۆر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوی قەسەدە بەم شێوەیەیە:
هێزەکانمان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە هاوکاری هاوپەیمانان لەدژی شانە شاراوەکانی تیرۆریستانی #داعش# دەستیان بە قۆناغی دووەمی هەنگاوی لەناوبردنی تیرۆر کرد.
لە چوارچێوەی هەنگاوەکەدا لەدژی چەتە تیرۆریستەکان و کەسانی گۆماناوی، هێزەکانمان لە شارەکانی بسەرا و شیهەلی باکووری دێرەزۆر هەڵیانکوتایە سەر هەندێک ماڵ و ناونیشان و زۆر کەسی گۆماناویان دەستگیر کرد.
لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا دەست بەسەر چەکێکی کەڵاشینکۆف، بی کەی سی، ژمارەیەک دەمانچەی بێدەنگ، ڕۆکێتی ئار پی جی7 و ژمارەیەک چەکی جیاوازدا گیرا.
هەروەها 24 چەتەی داعش و کەسی گۆماناوی دەستگیرکران.
هەنگاوی لەناوبردنی داعش تا دەگاتە ئامانجەکانی بەردەوام دەبێت.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,374
Scrivi il tuo commento su questo articolo!