رێکخراوی خێرخوازیی بارزانی لە نوێترین ڕاپۆرتیدا دەڵێت، 96 هەزار و 99 خێزانی #شنگال#ی لە هەرێمی کوردستاندا ئاوارەن و ئەو خێزانانەش لە 501 هەزار و 422 کەس پێکدێن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، زۆربەی ئەو خێزانانە لە 22 کەمپدا دەژین و ژمارەیەکیشیان لە دەرەوەی کەمپەکاندان، وەکو گوند و شارۆچکە و شارەکان.
بەڵام لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە لێشاوی گەڕانەوەی ئاوارەکان دەستیپێکردووە و زۆربەی ئەوانەشی گەڕاونەتەوە خەڵکی قوبلەتن، وەکو گوندەکانی دووگرێ، سیبا شێخدر، ڕامبووسی، تەل بەنات و هەروەها سەنتەری شنگال.
رێکخراوی خێرخوازیی بارزانی دەڵێت، ژمارەیەک هۆکار هەن وایانکردووە گەڕانەوەی خەڵکی ئاوارە بۆ شنگال و دەوروبەری زۆربێت، لەوانەش ئەندامانی خێزانی گەڕاوە لە سێکتەری سەربازیی حکومەتی عێراقدا کاردەکەن و ڕێکارەکانی تایبەت بە ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هاتووچۆیانی زەحمەت کردووە، ژمارەیەک لەو خانەوادانە سەرقاڵی کشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵن، بواری ئەمنی باشبووە و مین و تەقەمەنی لە خانووەکان لابراون و هەندێک لە خزمەتگوزارییەکانیش دابینکراون؛ هەروەها سەرۆک هۆزەکان، شێخ، موختار و ڕێکخراوەکان هانی خەڵک دەدەن بگەڕێنەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە ناوەڕاستی حوزەیرانەوە دوو هەزار و 701 خێزان کە دەکاتە 15 هەزار و 976 کەس گەڕاونەتەوە شنگال و باس لەوەش دەکات، لە کۆتایی مانگی شەشەوە ڕێکخراوی خێرخوازیی بارزانی دەستی بە یارمەتیدانی خێزانە گەڕاوەکان کردووە و تاوەکو ئێستا یارمەتیی هەزار و 634 خێزانی داوە.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,923
Scrivi il tuo commento su questo articolo!