دەقی بروسکەکە...
بەرێزان مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#
بە بۆنەی بیرەوەری حەفتاوچوار ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەناوی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ەوە پیرۆزباییەکی گەرمتان لێ دەکەین و لەرێی ئێوەشەوە پیرۆزبایی لە ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دەکەین.
یەکێتیی بایەخی ئه و پەیوەندییە دێرینە تەئکید دەکاتەوە کە لەقۆناغەکانی ڕابردوودا دەستکەوتی زۆری بۆ گەلەکەمان هەبووە.
پێشمان وایە لەم هەلومەرجەی وڵاتەکەماندا باشترین بژاردە بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی و ئابووری، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سیاسیی ڕۆژی (4/3/2019)و گرتنەبەری هاوسەنگی و شاندانەبەر ئەرک و بەرپرسیارێتی نیشتمانيی و نەتەوەیی کە خۆی لە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی ئیتحادیدا دەبینێتەوە بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و مووچە و گوزەرانیان.
جارێکی تر پیرۆزە...
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#16-08-2020#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,314
Scrivi il tuo commento su questo articolo!