ئامادەکردنی: #سولەیمان چوکەڵی#
شارستانی نەغەدە لە ناوچەی موکریان و باشووری ئوستانی ورمێ هەڵکەوتووە. یان بە جۆرێکی دیکە کەوتۆتە نێوان گۆمی ورمێ و شارستانەکانی ورمێ، شنۆ، خانێ، مهاباد.
تورکەکانی سندووسی نەغەدە بەشیکی بەرچاوی دانیشتوانی ئەو شارستانە پێک دێنن. بە واتایەک لە حەشیمەتێکی 117 هەزار 765 کەسی(سەرژمێری دانیشتوانی ئێران، 1385) نیزیک بە 53% تورک زمانن.
دوو شاری نەغەدە (ناوەندی شارستان) و مەحمەدیار دە گەڵ 95 دێ لە کۆمەڵگە نیشتەجێ بۆ ئینسانییەکانی ئەو شارستانەن. لە 95 دێی نەغەدە 47 کوردن و40 تورکن. ئەوەی دەمێنێتەوە تێکەڵن.
بۆ زانیاری زیاتر و بینینی چۆنییەتی بڵاوبوونەوەی زمانی و ئایینی شارستانەکە (شار و دێ) بڕوانە نەخشە، خشتە، دیاگرام و هێماکان.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=387049&document=0001.JPG=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ کردنەوەی نەخشە ی پێکهاتەی زمانی و ئایینی شارستانی نەغەدە بە قەبارەی گەورە=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=387049&document=0002.JPG=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ کردنەوەی نەخشە ی ڕێنماییی پێکهاتەی زمانی و ئایینی شارستانی نەغەدە بە قەبارەی گەورە=KTML_Link_External_End=
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 3,193
Scrivi il tuo commento su questo articolo!