$باکووری کوردستان$
- سەربازانی تورک ئاگریان بەردایە دارستانەکانی ناوچەی باسان لە چیای گاباری پارێزگای شرنەخ.[1]
- شاندێکی #هەدەپە# بۆ بینینی زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی سنووری گوندی قۆلان لە ناوچەی گمگمی موش بڕۆن بۆ ئەو گوندە، بەڵام لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕێگرییان لێکرا.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دارستانەکانی شاخی دەڕنە و دۆڵیی شاری سەلاسی باوەجانی ئاگریان تێبەردرا و خەسارێکی بەرچاو بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیشتووە. دانیشتووانی ئەو ناوچەیە داوایان لە هاووڵاتییان کردبوو کە بۆ کۆنترۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەهانایانەوە بچن.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە گەڕەکی مەحمودییەی #عەفرین#، کە دەکەوێتە ناوەندی شاری عەفرین و لە ژێر داگیرکەریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدایە، تەقینەوەیەک ڕوویدا.[1]
- هێزەکانی سووریای دیموکرات(#هەسەدە#)، (600) کەس له و دەستگیرکراوانەی ئازاد کرد، کە بە تۆمەتی ئەندامێتیان لە ڕێکخراوی #داعش# دەستگیرکرابوون.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- فەرەنسا و ئەڵمانیا، تورکیا بە هێرشکردنە سەر یەکێتی ئەوروپا تۆمەتبار دەکات.[2]
- سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا ڕەتی دەکەنەوە ڕێگا بە تورکیا بدەن، کەشتی دۆزەرەوەی گازی سرووشتی بۆ دەریای ناوەڕاست بنێرێت و وادەیەک بۆ سزادانی دیاری دەکەن.[2]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 3,111
Scrivi il tuo commento su questo articolo!