قسە یان لەشێتی یان لەمنداری.
شێت، هەندێ کەس پێیان وایە ئەم وشەیە دەگەڕێتەوە بۆ لایەنگرانی پێغەمبەر(شیث، شیت) گوایە ئەمانە باری دەرونیان تێکچووە، چونکە باسی شتی نەبینراو و هەست پێ نەکراو دەکەن، ئەمە لەلایەک لەلایەکیتریشەوە شێت هەموو ئەوانەی چ لە زگماکەوە یان بەهۆی بارێکی لەناکاو و نەخوازراوەوە توش بوون، باری دەروونیان تێک دەچێت، ئینجا شێت و منداڵ هیچ لێکدانەوەیەکیان نییە و دڵ و دەروونیان پاکە و دوورە لە گەرد و ڕق و کینە و ئەوەی بیبینن و گوێیان لێ بێت و بەزاریان دابێت بێ وورد بوونەوە یەکسەر دەیگێڕنەوە و باسی دەکەن زۆربەی ئه و قسانەی ئەوانیش دەیکەن ڕاست و دروستن و بێ درۆ دەردەچن بۆیە لەکوردەواریدا دەوترێت(قسە یان لەشێتی یان لە منداری) واتە قسە و گوفتاری ئه و دووانە سەد دەرسەد تەواوە و ڕاستن.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 745