زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک (پێشتر: زانکۆی ئیشک) (بە ئینگلیزی: Tishk International University) زانکۆیەکی تایبەتییە، کە دەکەوێتە شاری #هەولێر# لە باشووری کوردستانی گەورە و باکووری ئێراقدا. ئەم زانکۆیە لە ساڵی (2008) بە مۆڵەتی #وەزارەتی خوێندنی باڵا#ی هەرێمی کوردستان کرایەوە. زانکۆیەکە لە کۆتایییەکانی 2014 بۆ خوێندنی وەرزی 2014-2015 لقی #سلێمانی# کردەوە.
=KTML_Bold=هەولێر:=KTML_End=
کۆلێژی پزیشکی بەشی (ددان و دەرمانسازی) .
کۆلێژی ئەندازیاری (کۆمپیوتەر، شارستانی (سڤیل) ، تەلارسازی، دیزاینی ناوخۆ، ڕووپێوان و جیۆماتیک، نەوت و کانزاکان، مێکاترۆنیکس) .
کۆلێژی زانست (تەکنەلۆژیای زانیاری و شیکاری نەخۆشییەکان)
کۆلێژی زانستە ئابووریییەکان و بەڕێوەبردن (بازرگانی و بەڕێوەبردن، دارایی و بانک، ژمێریاری، گەشتوگوزار) .
کۆلێژی پەروەردە (زمانی ئینگلیزی، بیرکاری، زیندەزانی، فیزیک، کۆمپیوتەر) .
کۆلێژی یاسا.
پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان و دیپلۆماسی.
=KTML_Bold=سلێمانی;=KTML_End=
کۆلێژی ئەندازیاری بە بەشەکانی تەلارسازی، شارستانی
کۆلێژی زانستی کارگێڕی بە بەشەکانی زانستە نێودەوڵەتییەکان، دارایی و بانک، کارگێڕی کار، ژمێریاری[1]