=KTML_Bold=زانکۆی نەورۆز=KTML_End= زانکۆیەکی تایبەتییە (ئەهلی) دەکەوێتە پارێزگای #دهۆک#، زانکۆیەکە لە ساڵی 2004 کرایەوە بەمۆڵەتی وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی، لەو کاتە دکتۆر ئازاد ئەحمەد دوسکی سەرۆکی زانکۆ بوو، ئێستا د. عزەت فندی، سەرۆکی زانکۆیە.
لەسەرەتادا زانکۆکە بەناوی (کولیژا دهوک یا زانکۆ) بووە، دوایی لە 15ی ئەیلوولی 2009 ناوی زانکۆیەکە بەفەرمی بووە زانکۆی نەورۆز.
ژمارەی قوتابیان بە پێی ئامارەکانی سالی 2019–2020 ژمارەی قوتابیان (3577) قوتابیە و 13 بەشی زانستی هەیە.[1]
=KTML_Bold=کۆلیژەکان:=KTML_End=
کۆلیژی ئەندازیاری
بەشی ئەندازیاری تەلارسازی
بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر
کۆلیژی یاسا و ڕامیاری
کۆلیژی یاسا و ڕامیاری لە سالی 2004 دامەزراوە و ئێستا لەم بەشانە پێک دێت:
=KTML_Bold=بەشی یاسا؛=KTML_End=
بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان
کۆلیژی کۆمپیوتەر و ئای تی
زانستی کۆمپیوتەر
کۆلیژی کارگێڕی و ئابووری
کۆلیژی کارگێری و ئابووری لە سالی 2004 دامەزراوە و ئێستا لەم بەشانە پێک دێت:
بەشی ئابووری
بەشی کارگێری
بەشی دارایی وبانکی
بەشی ژمێریاری
بەشی گەشتیاری
کۆلیژی زمان
کۆلیژی زمان لە ساڵی 2009 دامەزراوە و ئێستا لەم بەشانە پیک دێت:
بەشی زمانی کوردی
بەشی زمانی ئنگلیزی
بەشی وەرگێران