حامی ئاکسۆی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیێنراوێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەت بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەداوە: ئەم پڕوپاگەندەیەی بۆ تیرۆر دەکرێت، ئەنجامی سیاسەتی فەرمی فەرەنسایە.
لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە: فەرەنسا هەوڵەکانمان لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پاراستنی ئاسایش و ئەمنییەتی ناوچەکە و ڕێزگرتن لە یەکپارچەیی خاکی سووریا بە داگیرکاری دەزانێت. ئەو شکستە قووڵەی لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتییەوە لە خەون و پلانی تیرۆریستانماندا کە دەیانویست دەوڵەتی تیرۆر دابمەزرێنن، هیچ بنەمایەک بۆ ئەو جۆرە تۆمەتانە ناهێڵنەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕەخنە لە سیاسەتی فەرەنسا بەرامبەر پرسی کورد دەگرێت و دەڵێت: لە ڕابردووشدا چەندینجار ئاماژەمان بەو سیاسەتە هەڵەیەی فەرەنسا داوە کە پێداگرە لەوەی پاڵپشتی لەو ڕێکخراوە تیرۆرییە بکات و پەکەکە/یەپەگە لەگەڵ کوردی سووریا دەخاتە تای یەک تەرازووەوە. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 3,094