دوای ئەوەی کۆمیتەی پشتیوانی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە ڕایگەیاند، عەبدولرەحمان حەمۆ ناسراو بە دۆزدار حەمۆ یەکێک لە فەرماندە و پێشەنگەکانی پەکەکە لە مانگی تشرینی دووهەمی ساڵی 2019دا لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بووە، پارتی مارکسیست لێنینیستی ئەلمانیا- MLPD لە ژێر ناوی بۆ یادکردنەوەی شۆرشگێری کورد و ئەنتەرناسیۆنالیستی گەورە دۆزدار حەمۆ ڕاگەێنراوێکی بڵاو کردەوە.
MLPD ڕایگەیاند شەهید بوونی شەهید دۆزدار حەمۆ بۆ ئەوانیش خەم پەژارەیەکی گەورە بووە و ئاماژەی بەوەش کرد کە، چەندین جار شاندی کۆردیناسیۆنی ئەنتەرناسیۆنالیستی ڕێکخراو و پارتە شۆڕشگێرەکان کە نوێنەری ئەوانیشیان تێدابووە، لەگەڵ شەهید دۆزدار حەمۆ چاوپێکەوتنیان ئەنجام داوە و بەم شێوەیە باسی لێوە کرد: لە ساڵی 2014وە بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری هاوبەش، چەندین جار چاوپێکەوتنمان لەگەڵیدا ئەنجامدا. بە چاوێکی گرنگەوە تەماشای پشتیوانیە نێودەوڵەتیەکانی شۆڕشگێرانی ئەنتەرناسیۆنالیست دەکرد، بۆیە پەیوەندیەکی بەهێزی لەگەڵ ئێمەدا هەبوو.
'لایەنگریی تێکۆشانی ئەنتەرناسیۆنالیست بوو'
لە بەردەوامی ڕاگەیێنراوەکەیدا، MLPD باسی لە نرخاندنێکی گابی بیچتنەر یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ئەو پارتە کردووە و دەڵێت، حەمۆ لەو بڕوایەدا بوو کە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد بە پشتیوانی و هاوکاریی شۆڕشگێرانی ئەنتەرناسیۆنالیست سەر دەکەوێت. لە گوتوبێژەکانماندا، هەمیشە باسی لە خۆبەڕێوەبەریی دیمۆکراتیک دەکرد. دەیوت، ئەم بەڕێوەبەریە بەشێکە لە شۆڕشیی سۆسیالیزم. شەهیدبوونی دۆزدار حەمۆ نەک تەنها بۆ بزاڤی ئازادیخوازی گەلی کورد، بەڵکو بۆ تێکۆشانی ئازادیی شۆڕشگێریی ئەنتەرناسیۆنالیستەکانیش لەدەستدانێکی گەورە بوو. ئێمە بە کۆتاییهێنان بە سیستمی داگیرکاری، دڵسۆزی خۆمان بۆ تێکۆشان و بیرەوەریەکانی ئەو شەهیدە دەخەینەروو. سەرەخۆشی خۆشمان ئاڕاستەی خانەوادە و هاوڕێ و گەلی کورد و هەموو شۆڕشگێران دەکەین.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,365
Scrivi il tuo commento su questo articolo!