ڕاگەیەندراوەکەی کۆمیبتەی دیپلۆماسی پەکەکە، بەمشێوەیەیە:
هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە 16ی مانگی 6ی ئەمساڵ، لە هەفتانینی سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەستیپێکرد، بەردەوامە، ڕای گشتی کوردستان و جیهان دەزانێت کە پەدەکە بە شاراوە و بە دزییەوە پشتیوانیی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکی کردووە، پەدەکە بە بیانوی هەبوونی پەکەکە و گەریلاکانی، ڕەوایەتی بە هێرشی داگیرکەرانە و پاکتاوکەرانەی دەوڵەتی تورک بۆسەر هەفتانین، شەنگال و مەخمور دەدات و مافدارانە پێناسەی دەکات، ئامانجی ئەو هەموو ڕاگەیاندراوەیان شاردنەوەی ئەو هاوکارییە ئاشکرا و شاراوانەیە.
مافی پەکەکە و گەریلاکانی ئازادیی کوردستانە کە لە هەموو کوردستان بن و تێکۆشان بکەن، پەکەکە ئەو هێزە نییە ڕەوایەتی بە داگیرکەری کوردستان بدات و بیناسێت، تێکۆشان لەدژی فراوانخوازیی و بەرخۆدان لەدژی وەک ستراتیژی سەرەکیی خۆی دیاریکردووە، وەکچون مافی هەموو ڕێکخستنێکی دیکەی کوردە لە چوارپارچەی کوردستان ڕێکخستنی خۆی بکات و تێبکۆشێت، ئەمە پڕ بە باڵای پەکەکەیە، پەکەکە لە تێکۆشانی ئازادکردنی کوردستاندا، بەرخۆدان وەک ڕێبازێکی زۆر گرنگ دەبینێت، لەگەڵ بەرخۆدانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، دیپلۆماسی، بەرخۆدانی سەربازیی-گەریلاییش یەکێک لە ڕێبازەکانی تێکۆشانە، بەرخۆدان و تێکۆشانی گەریلا لە ئازادکردنی کوردستان وەک ڕاسپاردەیەکی سەرەکی دەبینێت.
لەگەڵ ئەوەشەدا ئاشکرایە، بە هەڵە زانینی بەرخودانی چەکداری و تێکۆشان لەدژی ئەو داگیرکەرییە، کە پەدەکە پڕوپاگەندەی بۆ دەکات و دەڵێت، ئەوە بەرخودانە زیان لە دەستکەوتەکانی کورد دەدات، بێگومان پڕوپاگەندە و کارێکی چەواشەکارانەیە، پەکەکە و گەریلا مسۆگەری و دڵنیایین بۆ هەموو دەستکەوتەکانی کوردستان، ئەمە بۆ ئەوەیە کە هاوکارییەکانی خۆیان لەناو هاوپەیمانی تەنگاوکردن و بێکاریگەرکردنی پەکەکە بیشارنەوە، پەدەکە بە ساڵان دژی مشەخۆری تێکۆشانی پێشمەرگایەتیی کردووە، ئەگەر پەدەکە ئەمڕۆ تێکۆشان و بەرخۆدانی پێشمەرگە بە هەڵە دەبینێت، پێویستە ئاشکرای بکات، ئەگەریش نا، پێویستە ئەمڕۆ سیاسەتی پێچەوانە نیشاندانی بەرخۆدانی گەریلا و ڕشکردنی ڕەتبکاتەوە.
کاتێک داعش هێرشی کردە سەر دەستکەوتەکانی باشور، کاتێکی هێرشی کردە سەر مەخمور وشەنگال، ئەوانەی داوای تێکۆشانی گەریلایان کرد، ئەمڕۆ ناتوانن بڵێن تێکۆشان دژی دەوڵەتی تورک هەڵەیە، تێکۆشانی سیاسی و دیاردەی بەڕێوبەرایەتی بەرپرسیار ئەگەر مرۆڤ جدیی بێت تێدا، پێویستیی ئەوەیە هەڵسەنگاندنەکانی خۆی پوچەڵ نەکاتەوە و بەردەوام بێت، بەپێی کات و ئەو پەیوەندیانەی تێکەوتووە، کاتێک مرۆڤ وتنی دوێنێ خۆی ڕەتدەکاتەوە، دەیباتە ژێر پرسیار.
ڕاگەیاندنی ئەوەیکە؛ “پەکەکە بەنیازە هەولێر کۆنترۆڵ بکات”، لە زاری مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی فاشیستی تورک، بێچارەبوونیان لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلا نیشان دەدات، پەکەکە وەک پارتێکی کوردستانی، هەبوونی خۆی لە هەموو مەیدانەکانی کوردستان بەردەوام دەکات، هەولێر پایتەختی کوردستانە، سلێمانی دووەم شاری گەورەیە، هەم ئەو شارە و هەمیش گەلەکەمان لە باشووری کوردستان، ڕێزێکی زۆر گەورە لە تێکۆشانی پەکەکە و گەریلا قارەمانەکان و لایەنگرەکانیان دەگرن، پەکەکە بەڵێن و پەیمانی داوە، کە گەلی کوردستان لە هەموو ناوچەکاندا بە هەموو هێزی خۆییەوە بپارێزێت و بەو بەرپرسیارییەوە بجوڵێتەوە، لەبەر ئەوەش دەکرێت داگیرکردنی هەولێر تەنها لە ناو پلانی ناوەندی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک-دا بێت، ئامانجی ئێمە وەک پەکەکە ئەوەیە، کە کۆتایی بە داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە کوردستان بێنین و کوردستان ئازاد بکەین، ئەو گەمانەی دەوڵەتی تورکی دوژمنی کورد لە ئێستاوە پووچەڵکراوەتەوە و لە پێش هەموو شوێنێکیش لە هەولێر و سلێمانی و هەموو باشووری کوردستاندا ئیدانە کراوە.
لەسەر ئەو بنەمایە و لەو چوارچێوەیەدا، داوا لە هەموو پارتە سیاسییە کوردییەکان و گەلەکەمان دەکەین، لەدژی دەوڵەتی فاشیستیی تورک و لەدژی ئەوانەی کە بە شێوەی ئاشکرا و شاراوە هاوکاری دوژمنانی کورد دەکەن، هەڵوێست نیشان بدەن.[1]