لە هەرێمی کوردستان نزیکەی دوو ملیۆن ئۆتۆمبێل هەن و زیاتر لە 70٪ی ڕێگەکانی دەرەوەی شارەکانی هەرێمی کوردستان یەکسایدن. بەپێی ئامارەکان هەفتانە 7 بۆ 10 کەس بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە لە کوردستان گیان لە دەستدەدەن.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان لە شەش مانگی ساڵی 2020دا 37٪ ڕووداوەکانی هاتووچۆ بە بەراورد بە شەمانگی ساڵی2019 کەمیان کردووە، بەجۆرێک لەساڵی 2020دا 1301 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویان داوە، لەو ژمارەیە 2013 سەرنشین برینداربوون و 198 سەرنشینیش مردوون.
لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2019دا 2025 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویداوە، لەو ژمارەیە 2860 کەس برینداربوون و 257 کەسیشیان مردوون.
ئعەمید ئەسعەد مەلا کەریم، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، ئەمساڵ (2020) ئەگەر بەراوردی بکەین بە پار (2019)، ڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە. ئەوەیش بەهۆی ئەو کەرەنتینەیەی لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕاگەیێندراوە. هۆکاری سەرەکیی ڕووداوەکان خێراییە. هەروەها بەکارهێنانی مۆبایلیش هۆکارێکی دیکەیە.[1][2]
ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆ، لە باشووری کوردستان، لە شەش مانگی یەکەمی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠دا
|
|
|
|
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,790
Scrivi il tuo commento su questo articolo!