لەوێرانەدا خەزێنە دەدۆزرێتەوه.
لەکوردستاندا بنەماڵەی باش و خراپ هەیە و بۆ بنەماڵە باشەکان و عالیمزادە و قۆناغ و خانەدانەکان و کوردەوارییەکان دەوترێت وەچاغزادەن یان وچاغیان ڕوونە، ئەگەریش کەس لەخانەوادەکە نەمایە دەیان ووت ئاگردانیان کوژایەوە یان وچاغیان کوێربۆوە، لێرەدا بۆ بنەماڵەیەکی ناپەسند و دەست ڕەش و تاڵانچی و حەلال و حەرام لێک جیانەکەنەوە، ئەوەی دەستیان بکەوێت حەلالە و ئەوەی دەستیان نەکەوێت حەرامە، هەندێجار له و جۆرە خانەوادە کەوێرانن پیاوێکی مەزن و گەورە هەڵدەکەوێت و کوردیش بەئیدیۆمەوە دەڵێت(لەوێرانەدا خەزێنە دەدۆزرێتەوە) واتە لەبنەماڵەی خراپ پیاوچاکی باش هەڵدەکەوێت.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 137