پێناسی کتێب: بۆ ئەوانەی وەکو خۆمن
کتێبی سێیەم
نووسەر: قانع خورشید
ئێرە خانەقای ئەهلی حاڵە و وەرە و خەرقەیەک لەبەر بکە و ببە دەروێش، مەیکەدەیە بۆ شەیدایانی بادەی ئەوین، گرمە و تریشقەی دڵە و تەقێنەری جۆگەی چاو و خوڕەمکردنی سروشک بەسەر دەشتایی کوڵمەی تینوو، ئێرە ڕۆشنایی خۆری ڤینە و بە ئومێدی پریشکێک کزکز لێی ڕامێنە، وەرە و بەرامەی پاش بارانی مەحەببەت هەڵمژە و کووچەکانی ناوەوەت گوڵاوپرژێن کە.
ئەم کتێبە بابەت و کاتی دیاری نەکراوە، نووسەر کۆمەڵێ شتی جوان و ئومێدبەخشی هێناوە و تۆماری کردوون.
کۆمەڵە شتانێک لە باسی مەحەببەتەوە دەبێژێت، کە زۆر کەس ناتوانن بیڵێن یاخود پێیان ناوترێت، تیشک ئەخاتە سەر ئەو ئاریشە و کێشانەی کە لە خۆشەویستیی چواردەورەوە دێنە ڕێ و نزیکەکان هۆکاری دروستبوونیانن، وەرە و بزانە تۆش وەهایت؟ ئەوانەی زۆر خۆشت دەوێن، دەبنە مایەی ئازار بۆت لە دەرئەنجامی کەم مەیلییان؟ بزانە ئەوانەی ئومێدی زۆرت پێیانە وەختێ مەیلیان ساردە لە تەکت چ حاڵێکت هەیە؟ وشە و پەیڤت هەن قەت پێت ناوترێن؟ ئەمانە کۆمەڵە شتانێکن نووسەر لەنێو ژیانی خۆیەوە نووسیونی، ئێوەش تەماشا بکەن، بزانن وەکو ئەو وان؟
لێرە هەست بە عەبدبوونی خۆت بکە و سەرزەنشتی کردارەکانت بکە و گلەیی بکە لەو قسوورییانەی لەبەردەم خوادا هەیتە. فەرمانی عەبدایەتیت بەجێ بگەیەنە، زوو زوو وەبیری خۆتی بێنە کە تۆ بەندەیت بەندە!
Nota: il file PDF di questo libro non è disponibile , per favore aiutatemi Kurdipedia per ottenere questo file ! Invia libro Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,891
Scrivi il tuo commento su questo articolo!