کارگەکانی کرێمەستی لە هەولێر 🍦
بەر لەوەی کارگەی کرێمەستی لە هەولێر بکرێتەوە لە گەرەکەکان(عم العودە) هەبوو لە گەرەکی عارەبان لە بیرمە کە تازە منداڵ بووین جەمیلی کوری مام حەمک تورچی(ئوم العودەی) دەفرۆشت، تەشتەک پڕ لە بوزی لە ناو تەشتەکەی بەتەنەکەی وەکو ئامیری کریمەستی جێ جێ کرابوو، (جەمیل) شەکرو شیری لە و ئامیرە جێ جێجیەی دادەنا نیو سەعات لە ناو بوزەکەی بای دەدا دارەکی لە ناو دادەنا ئینجا دەبووە (ئوم العودە) وەکو کریمەستی بوو بەڵام شیرەکەی شیری خۆماڵی بوو وەکو کریمەستی دارەکی لە ناو بوو بۆیە پییان دەگۆت (ئوم العودە) واتە خاوەنی داری
پاشان کارگەی کریمەستی هاتە هەولێر یەکەمین کارگەی کرێمەستی کە لە هەولێر داندرا کارگەی کرێمەستی (هەرقەل ئیستیک) بوو بەرانبەر مزگەوتی خانەقای داندرا بوو، خاوەنەکەی پیاوێکی موصلاوی بوو، تەنیا ئەم کارگەیە کرێمەستی (هەرقەل ئیستیکی) دەفرۆشت...
پاش وی پیاوێکی دیکە ناوی (ابو عەلی) بوو لە شەستەکان کارگەی (صباح ئیستیکی)دامەزراند، دیارە خاوەنەکەی ئەبو عەلی نەیتوانی بەتەنیا کارگەگە بەریوە ببات، بۆیە حاجی ئیکرەم وەهاب بووە شەریکی، ئەوجە (صباح استیک) منافسەی (هەرقەل ئیستیکی) دەکرد پاش ماوەیەک ئەبو عەلی لەشەریکاتی دەرچوو حاجی ئیکرەم وەهاب خۆی سەرپەرشتیاری ئەم کارگەیەی کرد تاکو کارگەکەی بووە باشترین کارگەی کرێمەستی لە هەولێر..
پاشان کارگەی (سۆزان ئیستیک) کراوە لە گەرەکی تەیراوەی..
دوای کە حاجی ئیکرەم وەهاب کە زانی ئەم کارگانە منافسەی دەکەن هەڵسا کرێمەستی (صباح ئیستیکی خصوصی) دروستکرد کە لە شیری خۆماڵی دروستدەکرا شیرەکەی شیری چێلی بوو لە موصل لە بۆی دەهات جێگەی کارگەی (صباح ئیستیکی) بەرانبەر مزگەوتی شیخ مستەفای بوو، ئەم کارگەیە ڕۆژانە دوو شەفت ئیشی دەکرد هەر شەفتێک 20000 کرێمەستی دروستدەکرد...
خصوصی تەنیا سپی بوو صاف لە شیر ئەوانەی تر پرتەقالی، زەرد، کەسک، سوور، سپی، ڕەنگی قاوەیی....هتد
زۆر کەس هەبوو لە دوکاندارەکان بە سەندوق کرێمەستیان دەبر لە دوکانەکانیان لە مجمدەی دەیانفرۆشت ,,,منداڵیش هەبوو بە ترمزی یا بە فلینی لە گەرەکەکان کرێمەستیان دەفرۆشت خصوصی بە 10 فلس بوو ئەوەی تر 5 فلس بوو منداڵ هەبوو کرێمەستی فرۆش بوو لە قرچەقرچی نیوەرۆیان لە وەرزی هاوین هاواری دەکرد دەگۆت کرێمەستی خصوصی صاف لە شیر.
پاش ماوەیەک ئیکرەم وەهاب هەلسا لە جێی مەرقەدی پینجا عەلی، کە تەنیا قەبرێک بوو بینایەکی لەسەر درووستکرد پیاویک خزمەتی دەکرد ناوی مام دەرویش بوو...
دیارە حاجی ئەکرەم مرازەکی لە دڵ بوو خودا مرازەکەی جێبەجیی کرد ئەویش ئەم مەرقەدەی دروستکرد ئیستا قەبری لە قەبرستانی ئه و مەرقەدەیە..
پاشان کارگەی (شیرین و فەرهاد ئیستیک)کراوە خاوەنەکی حاجی واحید کارگەی سیفۆنی هەبوو دیارە ڕەواجی سیفۆنی ئه و سەردەمەی کەم بوو بۆیە کارگەکەی گۆرینی بۆ کریمەستی (شیرین و فەرهاد ئیستیک).
بەلام یەکەمین کارگەی دۆندرمەی لە تەنیشت باتەی بوو پیاویک ناوی(مام وەهاب) بوو دۆندرمەی دانا بە شیری صاف درووستی دەکرد تامێکی تایبەتی خۆی هەبوو وشەی دۆندرمەی واژەیەکی تورکیە واتە بەستینراو...
ئینجا (مام نامق) بەرانبەر سینەمای حەمرا.
(مام هاشم) لە ناو بازاری.
(کەمال میرەمۆک) ئەم سێ چوار کەسە پسپۆر بوون لە دروستکردنی دۆندرمەی شیری خۆماڵی لە قاپ و کێکی دەیانفرۆشت..
بەڵام هەبوو دۆندرمە (دۆڵدرمە) فرۆش لەسەر عارەبانەی دۆندرمەی دەفرۆشت، یەک لە وانە خولێخۆشبوو (مام نامیق)کە ماڵیان لە گەرەکی خانەقای بوو....
ئەم پیاوە مەردە بەیانیان بەدەستی خۆی شیر، سوعلاب و هێلی تێکەلأ دەکرد، بە ئامێریکی خۆماڵی لە لولەیەکی دارو لولەیەکی مسی زەرد، یا پلێت دروستکرابوو، لە دەوراو پشتی لولمسەکەی بوزو خێی درشتی تێدەکرد، سەری لولە مسەکەی قەپات دەکرد، ماوەیەک بای دەدا تاکو دەمەیی دەبووە دۆندرمە.
لە دۆندرمەچیەکانی هەولێر (مام نامیق) دوندرمەچی پیاوێکی زۆر پاکژ بوو عارەبانەکەی زۆر بە جوانی دەرازاندەوە، کاسەی شوشە یان باغەی هەبوو.
هەروەها زۆربەی دۆندرمە فرۆشەکان لە گەرەکەکانی قەلا، گەرەکی خانقا، عەرەب و تەعجیل، ئەم دۆندرمە بەتامەیان دەفرۆشت کە بەشیری خۆمالی، سوعلاب و هێل دروستدەکرا.
هاوینان لە گەرەکی عارەبان پیاوێکی دۆندرمە فرۆش، هەبوو ناوی (مام حەمە) بوو، ئەم پیاوە پاش عەسران دەهاتە لە گەرەکەمان ژنەکان نەریتیان وا بوو ئێواران لە پێش دەرگای ماڵیان دادەنیشتن، مجلسیان دادەنا، زۆر جار (مام حەمە) دەهات دۆندرمەیان لێ دەکری، هەبوو بەقەرد لێی دەکری، زۆر جار جار قەردەکەشیان لێی دەخوارد.
لە کۆتایی شەستەکان مۆتە و ئایس کریم دەرچوو کارگەکەی لە بەغدا بوو بە ئۆتۆمۆبیلی تایبەتی مجەمەد دەهاتە هەولێر لە دوکانەکان دەفرۆشرا ئایسکریمیش چەند جۆریکی هەبوو بە دارو لە ناوقۆدی لەناو کێکی دیارە ئایس کریم وردە وردە بازاری کارگەگەی کریمەستی شکاند، یەواش یەواش کریمەستی نەما..
هەروەها لە سەرەتای حەفتاکان لە ماڵەکان چلوره و یازدەی ئازار دروستدەکرا ئاوی پرتەقال و یا لیمۆ لە ناو کیسەی نایلۆنی دادەنا لە فریزەی تەلاجەی دەبووە چلورە ئەمیش چەند ڕەنگەکی هەبوو وەکو کەسک سپی، پرتەقالی و زەرد...
پاشان کارگەی مۆتەی (هەولێر) بەدەرکەوت لە هەولێر موته و دۆندرمە دروستدەکرا شیرەکەی تۆز بوو لە چین و یابان دەهات...
نووسینی : شیرزاد شیخ محمد