شەوی ڕابردوو پەیوەندیم پێوەکرا کە ڕۆژی چوارشەممە سەعات 10:30 لە دەباشان ئامادەبین، ئەمڕۆ بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ کۆمەڵێک لە هەڤاڵانی ئەندامی سەرکردایەتی چووینە دەباشان و لەگەڵ بەڕێز هەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی کۆبووینەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا نووسراوێک خرایە بەردەممان، دواتر هەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی قسەی کرد و وتی؛ دەمانەوێت دۆخەکە ئارام بکەینەوە، .
داوای لێکردین نووسراوەکە بخوێنینەوە، دوای خوێندنەوەی نووسراوەکە پێنج خاڵ لە ناوەڕۆکەکەیدا هاتبوو کە ئیمزای بڕیاردەری کارگێڕی مەکتەبی سیاسی لەسەر بوو. لای خۆمەوە ئەو خاڵەم ڕەتکردەوە کە باس لە سەفەرکردنی هەڤاڵ لاهور دەکات بۆ دەرەوەی ووڵات.
بۆیە من لێرەوە ڕایدەگەیەنم کە ئیمزام کردووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی نەک ڕێککەوتنی نێوان هەڤاڵانی هاوسەرۆک چونکە بۆمان ڕوونبووەتەوە کە هیچ جۆرە ڕێککەوتنێک نەکراوە.
بۆیە من ئیمزاکەم دەکشێنمەوە، دووپاتیشی دەکەمەوە کە هەر ڕێککەوتنێک لە نێوان هەڤاڵانی هاوسەرۆک بکرێت ئامادەم لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی حزبەکەمدا دەنگی لەسەر بدەم.
چرا عومەر سابر
ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,997
Scrivi il tuo commento su questo articolo!