یەکەم هەنگاو بەره و ڕابوون
دەزگای پەخش: فام
ئەم کتێبەم ناو لێ ناوە: (یەکەم هەنگاو بەرەو ڕابوون - ژیان و بیرەوەرییەکانم لەناو کاری ئیسلامیدا). هۆکاری ئەم نووسینەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هەموو گۆڕانکارییە جۆر بە جۆرەی لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا لە کاروانی بزاڤی ئیسلامیدا ڕوویان داوە، بە چەند ویستگەیەکی هەڵکشان و داکشاندا ڕۆیشتووە، بە ئومێدی ئەوەی توانیبێتم هەندێک دیوی شاراوەی ڕووداوەکان بخەمە پێش چاو، لە هەمان کاتدا بەرچاوڕوونییەکیش بێت بۆ نەوەی نوێ و توێژەرە ئازیزەکانی بواری بزاڤی ئیسلامی، بە تایبەت بەشێک لە ڕووداوەکانی وەکو سەرلەنوێ بەگەڕخستنەوەی ڕێکخستنی برایان لەوکاتەدا، یان سەرهەڵدانی بزووتنەوەیەکی تر لەناو هەناوی برایانەوە، هەروەها دروستکردنی بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی، یان سەرهەڵدانی کۆمەڵی ئیسلامی، کە هەموویان ڕووداوگەلێکی گەرماوگەرمی سەردەمی خۆیان بوون.
لەوانەیە بە هۆی هەلومەرجی ئەو بزاڤ و ڕووداوانەوە کە هەندێکیان نهێنی بوون، چەندین پرسیاری بێ وەڵامی لای بەشێک لە چاودێران و لێکۆڵەرەوان و نەوەی نوێ دروست کردبێت، بە ئومێدی ئەوەی ئەگەر نەمانتوانیبێت وەڵامی هەموو پرسیارەکان بدەینەوە، توانیبێتمان وەڵامی هەندێکیان بدەینەوە و بەردێکمان خستبێتە سەر مەڵۆی بزاڤی ئیسلامی.[1]
Nota: il file PDF di questo libro non è disponibile , per favore aiutatemi Kurdipedia per ottenere questo file ! Invia libro Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 668
Scrivi il tuo commento su questo articolo!