ژێربەڕەکەم لە بیست ساڵدا
دەزگای پەخش: فام
...لەپڕێکدا مژدەی نووسینەوەی یادەوەرییەکانی خۆی لە ماوەی بیست ساڵدا پێ دام و بۆی ناردم تاوەکو بیخوێنمەوە.
منیش زۆر بە تامەزرۆییەوە لەگەڵ کاروانی ژیانیدا بە ڕێ کەوتم، لەگەڵیدا حەسرەتم دەخوارد و لە هەمان کاتیشدا قاقا پێدەکەنیم، لێی تووڕە دەبووم، ڕووداوەکانم بیر دەکەوتنەوە، زمان و دەستەواژە و سفتوسۆڵیی داڕشتنی لێوە فێر دەبووم، لە ئەنجامدا بە دڵ ئافەرین و دەستخۆشیم لێی کرد.
ئەمە ڕازی من و خاوەنی ئەم یاداشتنامەیەیە، دڵنیام ئەگەر تۆی خوێنەریش وەک من بە سەرنجەوە ئەم یاداشتانە بخوێنیتەوە، ئەوەندە چێژ و زانیاری وەردەگریت، کە وات لێ بکات دەستخۆشیی لەم نووسەرە بەهرەمەندە قەڵەم بە بڕشتە بکەیت، وەک منیش ئاوات دەخوازیت وەرزێر حەمە سەلیم بە گوڕوتینی زیاترەوە بەرهەمی زیاتر پێشکەش بە خوێنەرانی بکات..
$تۆفیق کەریم$
لەم کتێبەدا، مامۆستا وەرزێر حەمە سەلیم بە زمانێکی خەندەئامێز چەند وێستگەیەکی زۆر سەخت و ناڕەحەتی ژیانی خۆیمان بۆ دەگێڕێتەوە، گێڕانەوەیەکی ڕاستگۆیانەی ڕاشکاو، خۆی ناکاتە پاڵەوان و بیەوێت لەبەردەم خوێنەردا کەسایەتیی خۆی نمایش بکات، وەک خۆی ڕووداوەکان، نەهامەتییەکانی ژیانی خۆی به جۆرێک بۆ خوێنەران باس دەکات، کە هەست بە بێزاری نەکەیت.[1]
$ڕێدار ئەحمەد$
Nota: il file PDF di questo libro non è disponibile , per favore aiutatemi Kurdipedia per ottenere questo file ! Invia libro Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 352
Scrivi il tuo commento su questo articolo!