ناوی کتێب: ڕووداوەکان.
نووسینی: ئیبراهیم عومەر سەکڕان.
وەرگێڕانی: سۆیلا حەمە ڕەشید.
لە کتێبەکەوە:
لە خوێنەری ناشارمەوە کە لەمیانەی ڕێکخستن و لە قاڵبدانی بەش و پەرەگرافەکانی ئەم توێژینەوەیەدا هەستم بە دڕدۆنگی و دڵەڕاوکێ دەکرد. کە نەبادا هەندێک لە خوێنەران وا خەیاڵ بکەن مەبەست لەمە دەرهێنانی درەختەکەیە لە ڕەگوڕیشەوە، نەک بڕینی لقوپۆ زیادەکانی، لەبەرئەوە هەردەبوو بەشێکی ڕوون دابنێم بۆ ئەوەی لەسەر نەخشەی گەڕان سنوری جووڵە و بزاوتەکانم بکێشم، هەروەها بەربەست و ڕێگر دابنێین کە پارێزگاری بکات لەو واتا مەبەستە گریمانەکراوانەی دەکەونە دەرەوەی گەڕان و پشکنینەکەمان، بۆم دەرکەوت ئێمە دەتوانین لەم لێکۆڵینەوەیەدا لە ڕێی سەربارکردنی پێنج جیاکارییەوە سنوری ویست و مەبەست و ناوەڕۆک دیاری بکەین، ئەوانیشجیاکاریی فیقهی واقیع و ڕۆچوون لە واقیعدا
جیاکاریی نێوان ڕەدووکەوتنی تەماشاکار و ڕەدووکەوتنی بەرهەمهێن، جیاکاریی نێوان ڕەدووکەوتن لە کاتی خوێندن و ڕەدووکەوتن لە کاتی بەخشینی زانستدا، جیاکاریی نێوان جیاکردنەوەی سیاسەت و پلەوپایەی سیاسەت.[1]
Nota: il file PDF di questo libro non è disponibile , per favore aiutatemi Kurdipedia per ottenere questo file ! Invia libro Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 94
Scrivi il tuo commento su questo articolo!