بەرهەمە نوێیەکانمان لە پێشانگا....... 24
جوانتر
نووسینی: فاتیح مەلا ڕەسول شارستێنی
ژمارەی لاپەڕە: 636
ئەم کتێبە جوانکردنی زیاتری ژیان و ئایین و هەڵسوکەوتە..
ڕوونکردنەوەی تێنەگەیشتنەکانمانە، ڕوونکردنەوەی فەرموودەکانی ئازیزمان و قورئانی کەریمە..
لەم کتێبەدا:
شێوازی ئەو قسانەی دەیکەین چۆن بێ؟
هاوسەرگیری بەرپرسیارییەتیە نەک خەون و خەیاڵ.
هۆکارەکانی کێشەی نێوان هاوسەران.
ئیمانداری ڕۆشنبیر کێیە؟.
ئەتەکێتی قسەکردن.
خۆت لە گومانی خراپ بپارێزە.
زانایانی ئیسلام و تێڕوانین و هەڵوێستمان بەرامبەریان.
بەرامبەر سەختییەکانی ژیان خۆڕاگربە.
میللەت و وڵات بەچی پێش دەکەوێت.
ڕاستکردنەوەی چەند هەڵەیەک دەربارەی پارە و سەروەت و سامان.[1]