ڕاگەیاندنێک.بۆ ڕای گشتی.
سڵاو هاوڕێیان
هونەردۆستان دڵسۆزانی بواری ڕۆشنبیری..
وابۆ سێ هەفتە ئەچێت لەسەر داوایەکی یاسای وەزارەتی ڕۆشنبیری هاورێمان بەختیار سەعید خاوەنی ناوەندی حەوت ڕەنگە دەستگیر کرا بەبیانوی چاپکردنەوەی کتێبێک کەمافی چاپکردنەوەی دەگەرێتەوە بۆ وەزارەت هەرچەندە دیکۆمێنتی پێویست لەبەردەستە کە بەرێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری #سلێمانی# لەبەڵگەیەکدا ڕازیبونی خۆی بۆ چاپکردنەوەی ئەو کتێبە دەربریوە.ناوبراویش لەژێر ڕۆشنایی ڕەزامەندی بەرێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری ئەوکتێبەی بەچاپ گەیاندوە و بەخۆرایی بەسەر شوێنە گشتێکان دابەشی کردوە وەک قوتابخانە و ناوەندەکانی هونەر.
#بەختیار سەعید# لەماوەی دە ساڵی ڕابوردو
بە سەدان چالاکی ئەنجامداوە خۆبەخشانە لە چاپ و پەخش و کردنەوەی پێشانگا بۆ دەیان هونەرمەندی گەنج و بەئەزمون و چەندین دیداری کارتۆنی و سمپۆزیۆم و بەرێوەبردنی لاپەرەی هونەری لە کوردستانی نوێ. ئەمە مشتێک بو لەخەروارێ.
ئێمە وەک هونەرمەندان ئەم بابەتە بە پێشهاتێکی مەترسی دار دەزانین بۆ سەر هەمو چالاکوانان لەبواری هونەر. چەندین تاوانبار هەیە لەدەرەوەی گۆشەی زیندان دەسورێنەوە بەڵام چالاکوان کە بێ پشت و پەنایە دەخرێتە گۆشەی زیندان لەکاتێکدا وەزارەتی ڕۆشنبیری دەبوایە داکۆکی کاربێ لە ئێمە کەچی خۆی بۆتە لەمپەر لێرەوە داواکارین لەوەزارەت کە داواکەیان بکێشنەوە وە هونەرمەند ئازاد بکرێ. ئەگەر نا ئێمە چالاکی مەدەنی جۆراوجۆر ئەنجام ئەدەین.
#تەیب بابان#-
#کاروان قادر کابان#
[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,997
Scrivi il tuo commento su questo articolo!