عەدێ و مەدێ 28
مەسوولەکە قیت بۆوە و گۆتیە عەدێ و مەدێی: باشە مادام ئەو کابرایە شێتە و ئاقری تەواو نیە، لۆ لەگە خۆتان دەهینا؟ مەدێ گۆتی: وەڵلاهی خارە چەلبی مەبوو، وەکی قیڕ و بنیشتی پێمان وەنووسا و گۆتی: ئیللا و بیللا دەێم، ژنەکەشی گۆتی: خێر و دەگاتێ لەگە خۆتانی ببەن با جەووەکی بگۆڕێ، بۆگەنی بوو لە کوونی ژۆرێ و مرد هەنکی عەبی نەفسی بخوا، ئیدی ئەمەش زگمان پێ سووتا و لەگە خۆمان هینا! ئەعسابم نەما و گۆتم: بەو قسانە باوڕ مەکە، ئەو کارخانچیە سێ بە سێ تەراقی خوارد و گۆتی: دەبی هەر بێی! عەدێ هەریدایێ و گۆتی: خۆ لەگەوەی ماندی مەکە خارە، ئەوە نە تێدەگا، نە دەیەوێ تێبگا! ویستم بە جواب بێم، خاریان گۆتی: دە دانیشە کاکۆکە دانیشە، کێشە نیە کوو هاتی، مهیم ئەوەیە جەووەکی بگۆڕی! ویستم دانیشم، گۆتی: عەدێ لۆ نایبەی ئەو قاز و قورینگ و تەیر و تارانەی پیشان دەی، دەرێن ئەوی مێشکی تەواو نەبی، بە تەماشا کردنی تەیر و تاری دری دەبیتەوە!
دیار بوو خاری عەدێ و مەدێی قەناعەتی تەواوی لۆ دروست بوو، کە ئەمن ئاقرم تەواو نیە، ئەمنیش بڕیارم دا زیاتر لەسە نەڕۆم، خوا خوام بوو نەجاتم بی و زوو بگەڕێمەوە! لەگە عەدێی بەڕێکەتین بچین تەماشا تەیر و تاری بکەین، بووە تەپ و تۆز و هەرا و هۆریای لانگرۆزەران! تەماشام کرد مەجۆ هاتەوە، مەجۆ دەتگۆ فیشەکە خۆی لە تڕومبێلی فڕێدا و دەرکەی پشتەوەی کردەوە و مدیر شورتەی بە شەق و شولاق هینا خوارێ و بردیە پێش مەسوولەکەیی و گۆتی: خارە، فەرموو ئەوەش مدیر شوورتە!
مایتی.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 657