Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,681
Immagini 105,129
Libri 19,521
File correlati 97,805
Video 1,415
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
کاۆوس - Chaos
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کاۆوس - Chaos

کاۆوس - Chaos
کاۆوس - Chaos
چیرۆک
موحسين ئەحمەد عومەر


... من هیچ لەم مەسەلەیە تێناگەم، کە سەرنجی شتەکان و دەوروبەرم دەدەم، هەست دەکەم یان جیهان منی جێهێشتووە یان من چەند هەنگاوێک لە پێش جیهانم ! هەموو جارێک کە زیارەتی ئەم پیاوە دەکەم و سەری لێ دەدەم، هەست دەکەم دەکەومە ناو ئاووهەوایەکی تایبەتی، ئه و کێشەیەم بۆ دروست دەبێ، باشترە بڵێم کۆمەڵێک پرسیاری بێ وەڵامم بۆ دروست دەبێ، کە بە زمان ناتوانم لێی دەربڕم. ئەمەش شتێکی ئاساییە، گەلێ جار زمان لە بەرامبەر هەستەکانی مرۆڤ، ئەندێشە و هەڵچوونەکان پەکی دەکەوێ. لەگەڵ ئەمەش دەشێ ئەم بابەتە بە هەر چەشنێک بێ، بە فۆرمولەی تایبەتی زمان خۆی تەعبیری لێ بکرێ. ڕاستیەکەی هەموو جارێک کە سەر لەم پیاوە دەدەم، هەمان پرسیارە پەنهان و ئاڵۆزەکان ڕووبەڕووم دەبنەوە.
ئه و یەکێ بوو لە پرۆفیسۆرە بە ناووبانگەکان، ژیانێکی ئاسایی هەبوو، لە ئەنجامی زۆر کارکردن، گەیشتبووە تەمەنی خانەنشینی، منیش وەک لاوێک تازە خوێنی دنیای نوێم تێ دەگەڕا، پرسیارم دەکرد، گەلێک زۆر پرسیارم دەکرد، بەڕادەیەک پرسیارم دەکرد، هەموو لایەکم لە خۆم هەراسان کردبوو.
ئەمەش شتێکی ئاساییە بۆ خوێندکارێکی خوێندنی باڵا زۆر پرسیار بکا، نەخوازە بابەتەکەی من سەروکاری لەگەڵ پرسیاری زۆر بوو. پاشان وردە وردە فێربووم، هەڵبەت بە کاریگەری دووبارەبوونەوەی زیارەتەکان بۆ ئه و پرۆفیسۆرە، فێربووم زیاتر گرینگی بە ڕوانینی خۆم بدەم، من چۆن خۆم کێشەکان چارەسەر دەکەم، بابەتەکە شێواز و چنین و مۆری خۆمی پێوەبێ، بەڵام لە هەمان کات هەموو ئه و شتانەی دەیڵێم و دەینووسم لە چوارچێوەی نۆرمەکانی لێکۆڵینەوە و ئه و بابەتە بێ، هەتا لە ڕووی زاراوە و داڕشتنەکانیش، لە هەمان ئه و جۆرە ئاخاوتنە فەلسەفییانە بێ کە لە جیهان لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێ، ئاراستەی بیرکردنەوەم ئەوەندە سادە و ساکار نەبێ، بۆشایی بکەوێتە ئه و خیتابەی لە بارەی ئه و بابەتەی دەینووسم، چونکە ئەمە وەکو لاوازی دێتە بەرچاو. ئەمەیان بە ڕاستی تێبینیەکی جوان بوو، دەبوایە له و ئاستە بم، ئەوەی دەیڵێم و دەینووسم پڕاوپڕ تەعبیر له و بابەتە بکا، گەشەی پێ بدا، هەڵبەت بێ درێژدادڕی و پڕکردنەوە، کێشەکە دەوڵەمەند بکا، پاشان ئەنجامەکان بۆ خۆیان ڕوون دەبنەوە، ئەمە سەرەتای یەکەم دانیشتنمان بوو.
ئه و بابەتەی دەمنووسی لە بارەی (زەمەن وەک کێشەیەکی سروشتی و کێشەیەکی مرۆڤ) بوو. پرۆفیسۆر ناونیشانی بابەتەکەمی زۆر پێ جوان بوو. لە دانیشتنی یەکەم، دوای ئەوەی کەمێک گوێی لێ ڕاگرتم، ڕاستەوخۆ ڕەزامەندی پیشاندا ڕاوێژم لەم بارەیەوە بداتێ، پێیوابوو دەبێ ناوە ناوە نووسراوەکانی پیشان بدەم و ڕای خۆی لەسەریان بنووسێ. سەرەنجام دەبوایە زوو زوو سەردانی بکەم. بەڵام ئەوەی کە کێشەی بۆ من دروست دەکرد، لە هات و چوون و بینینی پرۆفیسۆر بوو، جاری یەکەم کە ویستم بۆ بینینی بچم، زەنگم بۆ لێدا، کەس وەڵامی نەدامەوە، جاری دووەم، دیسان کەس وەڵامی نەدامەوە، جاری سێیەم گوشی تەلەفۆنەکە بڵند کرا، دەنگێکی گڕ وەڵامی دامەوە : فەرموو ! لە بیستنی ئەم وشەیە، هەستم بە ماندووبوونێکی زۆر کرد، هەستم دەکرد دەنگەکە لە جیهانێکی زۆر دوور، گەلێک زۆر دوورەوە دێ، جیهانێک ڕەنگە من قەت پێی ئاشنا نەبم، بەڵام ئەوەی کە سەرنجڕاکێش بوو، دەنگەکە خەیاڵی دەجوولاندم، ئەندێشەم وەک ماکینەیەک دەکەوتە کار، ئه و هەستەی لا دروست دەکردم کە دەبێ هەنگاو بنێم، بچمە پێشەوە، ڕانەوەستم. بەڵام بۆچی؟ لەمەیان نەدەگەیشتم، ئێستاش ماناکەیم نەزانی.
سەرەنجام پرۆفیسۆر کاتێکی دیاریکراوی بۆ دانام، سەعات چواری پاش نیوڕۆ سەردانی بکەم. سەعات چوار کاتێکی باش بوو، بە تایبەتی لەم وەرزە کە دنیا هێشتا گەرم نەبووە و ڕۆژەکان هێشتا دڵگیرن، هێشتا دەرگای دۆزەخی هاوین نەکراوەتەوە، بە تایبەتی لەم شارە، هەر کە هاوین دێ، گەرمایی هێرش دێنێ، ژیان بێ مانایی تێدەکەوێ، دار و بەرد، گیانلەبەر و بێ گیان خۆیان دەشارنەوە، دەچنەوە ناو تاریکایی و سێبەرەکان، باشترە بڵێم هاوین لەم وڵاتەی ئێمە وەرزی هێرشی بێهوودەییە. ئەمەش تا ڕادەیەکی ئێجگار زۆر سەروکاری ڕاستەوخۆی بە باتەکەی منەوە هەبوو.
پرۆفسیۆر ئەدرێسی گەڕەکەکەی خۆی پێدام، بە تەکسی خۆم گەیاندە ئه و شوێنەی لێی دادەنیشت. یەکێ لە گەڕەکە تازەکانی شار بوو، بریتی بوو لە سەد دوو سەد ڤیلای تازە بنیاتنراو لەسەر شێوازی ڕۆژئاوایی. هەموو ڤێلاکان لە ناو سەوزایی و چیمەن و درەخت نغرۆ بوو بوون، هەستت بە فێنکایی و ئارامی و ئاسوودەییەکی زۆر دەکرد. ئه و کاتە بەره و ڤێلای ژمارە 127 دەڕۆیشتم کە تا ڕادەیەک کەوتبووە لاچەپی بلۆکی یەکەمی ئه و گەڕەکە تازەیە. خەیاڵم بۆ ئەوە دەچوو پرۆفیسۆر دەبێ لە ناو ماڵێکی خۆش و تازە بێ، دوای ئه و هەموو کارکردن و شەونخونیە، هەڵبەت شایستەی شوێنێکی لەم جۆرەیە. ئەمەش هەستێکی ئەوتۆ نەبوو لەسەری بگیرسێمەوە، ئەوەی کە زۆرتر بە لامەوە گرینگ بوو، بینینی پرۆفیسۆر خۆی بوو، کردنەوەی گفتوگۆ و ڕاوێژ بوو، چی بکەم و چۆن نەخشە و پلانی باسەکەم دابڕێژم.
سەرەنجام گەیشتمە پێش ڤیلای ژمارە 127، بە ئەسپایی لە زەنگم دا. دەمێک چاوەڕێم کرد، کەس نەهات دەرگا بکاتەوە. دەرگاو شوورەی ڤێلاکە زۆر نزم بوو، دەرگای سەرەکی خانووەکەش کە لە سەری نووسرابوو 127، لە بەرامبەرم بوو، دەرگایەکی گەورەی دوو دەری ڕەنگ مەیله و قاوەیی بوو، باخچەی ماڵەکەش هەر هەمووی بە ڕوومدا کراوە بوو، هەر چوار لای ڤێلاکە سەوزایی و چیمەن و درەخت بوو.
هەستم بە بێدەنگیەکی زۆر کرد، بەڵام ئەم هەستە پڕ لە چاوەڕوانی و دڵگیری بوو، چونکە بە تاسەوە بووم پرۆفیسۆر ببینم.
پەپوولەیەکی سپی، کە باڵەکانی لەگەڵ هەر لێکدانێک تیشکی خۆری پێ دەکەوت و پێچەوانەی دەکردەوە، بەرز و نزم دەبووەوە، لەم چڵ بۆ ئه و چڵ دەچوو.
جارێکی تریش لە دەرگامدا، دەمێک چاوەڕێم کرد، بەڵام هیچ کەسێک نەهات دەرگا بکاتەوە، سێیەم جار لە دەرگامدا، دەمێک چاوەڕێم کرد، بەڵام دیسان کەس نەهات دەرگا بکاتەوە، ناچار، وردە وردە بەردەرگایەکەم جێهێشت، چەند هەنگاوێک دوور کەوتبوومەوە، ژنێک کە لە تەمەنێکی ناوەندی دابوو، ڕەشپۆش بوو، لە ڤێلاکەی تەنیشت هاتە دەرەوە، دوای سڵاو کردن، پرسیاری ماڵی پرۆفیسۆرم لێ کرد، گوتی : ئەمەیە، ژمارە 127.
گوتم : دیارە کەس لە ماڵ نیە، سێ جار لە دەرگامدا، کەس نەهات بیکاتەوە !
گوتی : تازە پرۆفیسۆرم لە ناو باخچەکە بینی، پاشان چووە ژوورەوە !
گوتم : منیش پێشتر زەنگم بۆ لێدا، خۆی قسەی لەگەڵ کردم، گوتی وەرە ئەم ئەدرێسە. ئیتر ئەوە دەبینی لێرەم.
- بەڵام تازە لە ناو باخچەکەم بینی !
- دەترسێم شتێک ڕوویدابێ، پرۆفیسۆر بوورابێتەوە!
- باوەڕناکەم، پرۆفیسۆر ڕاستە تەمەنی گەورەیە، بەڵام ئه و ژیانێکی زۆر تایبەتی هەیە، جگەرە ناکێشێ، ئەلکول ناخواتەوە، هەردەم بە ئاگاو هوشیارە. شەوانیش تا درەنگی شه و چراکان، بە تایبەتی هی ژوورەکەی خۆی ڕۆشنە، تازە لە ناو باخچەکە بینیم دەهات و دەچوو. باشترە چەند جارێکی تر لە دەرگا بدەیتەوە، بەڵکو لێت بکاتەوە.
دواجار گەڕٍامەوە بەر دەرگای ژمارە 127، سێ جاری دیکەش، هەر جارەی چەند خولەکێک لە نێوانیان هەبوو، لە دەرگام دایەوە، بەڵام کەس نەهات بیکاتەوە. ناچار، ئه و شوێنەم بەجێهێشت و گەڕامەوە ماڵ.
نزیک سەعات حەوتی ئێوارە، جارێکی دیکە زەنگم بۆ لێداوە، گوشی تەلەفۆنەکە بەرزکرایەوە، هەمان کەس بە دەنگێکی گڕ، بەڵام کەمێک خامۆش گوتی : فەرموو.
جارێکی تر خۆم پێ ناساندەوە و گوتم من فلان کەسم، ئێوارە سەعات چوار دەبوایە بتانبینم، هاتم چەند جارێک لە دەرگام دا بەڵام کەس لێی نەکردمەوە!؟
دەنگەکە بێ ئەوەی هیچی تر بڵێ، گوتی : فەرموو، من چاوەڕوانتم. ئەمەی بە شێوەیەکی گڕ و خامۆش دووبارە کردەوە، هەستم بە هەمان خەیاڵی پێشوو کردەوە، پێموابوو گوێم لە دەنگێک دەبێ زۆر بێ تاقەتم دەکا، ماندووم دەکا، لەگەڵ ئەمەش خەیاڵ و ئەندێشەم دەجوولێنێ، هەستم دەکرد ئەم دەنگە لە دوور، زۆر لە دوورەوە دێ، له و بڕوایە دابووم من قەت بەم جیهانە ئاشنا نابم، پاشان دەنگەکە ڕایچلەکاندم، کە تا ئه و کاتە گوشی تەلەفۆنەکەم بەرنەدابوو، گوتم : بەڵام قوربان ئێستا ناشێ، کات درەنگە، جارێکی تر سەرتان لێ دەدەمەوە. گوتی: هەر کاتێک دێی، دەرگا کراوەتەوە، دەتوانی ڕاستەوخۆ بێیتە ژوورەوە!
ئەمەی بە شێوازێکی زۆر سەرەنجڕاکێش گوت، جارێکی تریش، وەک بڵێی وەڵامی ئه و پرسیارەی دابێتەوە کە من بە دوایدا وێڵم، بەڵام بە گشتی من لە دەنگەکە هەستم بە بێهوودەیی و پووچی دەکرد، جیهانێک لە زایەڵە و دەنگدانەوە، جیهانێک زۆر دوور و بێ سنوور، جیهانێکی نەناسراو.
ڕۆژی دوایی، لە کاتی خۆی، سەعات چواری ئێوارە، چوومەوە بەرامبەر هەمان دەرگای ژمارە 127، تووشی هەمان ژنی ڕەشپۆش بوومەوە کە لە ماڵەکەی تەنیشت دەردەهات. سڵاوم لێ کرد، بێ پێشەکی و ئەم لاو ئەولا، گوتی: پرۆفیسۆر تازە لە ناو باخچەکە پیاسەی دەکرد، ئێستا لە ژوورەوەیە، چاوەڕێت دەکا. لێرەوە هەڵوەستەیەکم کرد، ئەم ژنە چۆن دەزانێ چاوەڕێم دەکا ؟! بەڵام زۆر گوێم بەم پرسیار لە خۆکردنە نەدا، ئارەزووی بینین و ئاشنا بوون هانی دەدام، له و بڕوایەدابووم پرۆفیسۆر زۆر دەرگای لێکۆڵینەوەکەم بۆ دەکاتەوە، بۆیە خێراتر خۆم گەیاندە بەر دەرگای ژمارە 127، زەنگم لێدا، دەمێک چاوەڕێم کرد، بەڵام کەس نەهات دەرگام لێ بکاتەوە. جاری دووەمیش لە دەرگامدا کەس لێی نەکردمەوە، جاری سێیەمیش بە هەمان شێوە، دەمێک وەستام، بەڵام کەسێک نەبوو وەڵام بداتەوە. دواجار بیرم لە قسەکەی پرۆفیسۆر خۆی کردەوە کە گوتی دەرگا بۆ من کراوەتەوە، هەر کاتێَ بێی دەتوانی بێیتە ژوورەوە. منیش بە جۆرێک لە دڵەڕاوکە و دوو دڵی، دواجار بڕیارمدا پاڵ بە دەرگاکەوە بنێم، بە سەری پەنجە پاڵم بە دەرگاکەوەنا، ڕاستەوخۆ بێ هیچ کێشەیەک دەرگاکە کرایەوە. بە هەنگاوی لەسەرخۆ و شەرمنانە، خۆم گەیاندە بەر دەرگا گەورەکەی دووەم، جارێک لە دەرگامدا، بەڵام کەسێک نەیکردەوە، دواجار بەسەری پەنجە دەرگاکەم پاڵدا، دەرگا بێ هیچ کێشەیەک، دەنگێکی لێ هەڵسا، وەک بەرەلاکردنی شتێک، تەقەیەکی نزم، وەک بەر یەک کەوتنی دوو پارچە ئاسن، دەرگاکە بووەوە، بە ئەسپایی چوومە ژوورەوە، هەستم بە بۆنێکی زۆر تایبەت کرد، زیاتر له و بۆنە دەچوو، دوای ئەوەی تاوە بارانێک بەسەر زەوی گەرمدا دەبارێ، ، پاشان بۆنی لێ هەڵدەستێ، بۆنی خاکی تەڕ، بۆنێکی لەم چەشنە هێرشی بۆ هێنام.
ماڵەکە نیمچە ڕووناک بوو، شتەکان لە ناو بێدەنگی نغرۆ بوو بوون، تیرێژی خۆر بە لاری لە ناو هۆڵی دانیشتنی دەدا، لە ناو ئەم تیرێژانە کە کۆمەڵێک بوون لە نیوەی سەرەوەی پەنجەرەی بەرامبەر بە خۆر دەهاتنە ژوورەوە، هەزاران گەردی غوبار، بە هات و چوونی هەواو کردنەوەی دەرگا، لە ناو بۆشایی ماڵەکە بەرزدەبوونەوە، دیمەنێکی سەرنجڕاکێشیان دروست کردبوو، ماوەیەک سەیری ئەم دیمەنەم کرد، چێژێکی تایبەتی پێ دەبەخشیم، بە لامەوە شتێکی جوان و ناوێزە بوو، پاشان ڕاچلەکیم، گوتم : کەسێک لێرەیە ؟! بەڵام هیچ وەڵامێک نەبوو، ژوورەکان هەموو گەڕام، کەسێک نەبوو وەڵام بداتەوە، کەسێکم نەبینی. ژووری پرۆفیسۆر کە ژوورێکی بچووکی سێ بە چوار دەبوو، دیوارەکانی هەر چوار لای بە ڕەفەی کتێب داپۆشرابوو، لە ناوەڕاست مێزێک دانرابوو، چەند کتێبێکی لەسەر بوو، چەند پەڕێکی سپیش دانرابوون، قەڵەمێکیان لەسەر بوو، لاپەڕەکان هەموویان ڕەش کرابوونەوە، بە وردی و بە جوانی، بە خەتێکی خۆش نووسرابوون، پاش دوودڵیەکی زۆر، یەکەم دێرم لێ خوێندەوە، تێیدا نووسرابوو کە سەرنجی شتەکان دەدەم، هەست دەکەم یان من چەند هەنگاوێک لە پێش جیهانم، یان جیهان منی جێهێشتووە، بەڵام ئەمە بۆ من هیچ مانایەکی نەبوو، سەرەتای تونێلێک بوو دەبوایە پێیدا بڕۆی بۆ ئەوەی بگەیتە ئەنجام. بەڵام ئەنجام چیە ؟ ئایا ئەمەش سەرەتایەکی تر نیە !؟ سەرەتا و کۆتایی لە کوێیە؟ ئایا سەرەتاو کۆتایی هەیە؟ ئەمانە هەمووی پرسیار بوون، دەیان و سەدان پرسیاری تریش! لەم هەستەم، وێڕای دڵەڕاوکە هەستم کرد کەوتوومەتە ناو جیهانێکی زۆر دوور، گەلێک زۆر دوور، جیهانێک کە ڕەنگە قەت پێی ئاشنا نەبین...!
دواجار، بەدەم گەڕان لە هەموو ژوورەکان، هەستم دەکرد ئەم شوێنە زۆر کۆنە، گەلێک زۆر کۆنە، دەڵێی لە شەش حەوت چینی ژێر زەوی هاتۆتە دەرەوە، هەموو شتێک ڕەنگی خۆڵی هەبوو، کتێبخانە، ژووری دانیشتن، داڵان و تابلۆکانی دیوار، ژووری نان خواردن و خەوتن، هەموو شتێک وەک جیهانێکی نغرۆبووی هەزاران هەزار ساڵ پێشتر، لە قووڵایی زەوی دەرهاتووە، لە ناو تۆز و غوبار خنکاوە.
پاشان، دوای ئەوەی کەسم نەبینی، هاتمە دەرەوە، بە هەمان شێوەی پێشوو، دەرگا لە دواوەم دەنگێکی نزمی لێ هەڵسا، وەک بەریەک کەوتنی دوو پارچە ئاسن، پاشان لە دواوەم داخرا، دواتر گەیشتمە ڕاڕەوەکە ئینجا بۆ سەر جادەکە. چەند هەنگاوێک دوور کەوتبوومەوە، هەمان ژنی ڕەشپۆشم بینییەوە، بەڵام ئەوەی کە سەری لێ شێواندبووم و ئازارم هەبوو لە تێگەیشتنی، بوونی خۆر بوو لە تاقی ئاسمان، کاتەکەی نزیک نیوەڕۆ بوو، ئەمەش هیچ مانایەکی نەبوو، چونکە من کە چوومە ژوورەوە سەعات چواری ئێوارە بوو، کە هاتمە دەرەوە بۆچی نزیکەی پێش نیوەڕۆ بوو!؟ خەریک بوو لە ژنەکە بپرسم مەسەلە چیە. بەڵام وازم لەم پرسیارە هێنا، ژنەکە کە گەیشتە نزیک من، بە دەنگێکی گڕ و خامۆش گوتی : پرۆفیسۆرت بینی ؟ گوتم: بەڵێ بینیم.[1]


- کاۆوس: تا ڕادەیەک لە گشت زمانە ئۆروپیەکان هەمان مانا دەدا وەک : بۆشایی، زایەڵە، دەنگدانەوە، ئاژاوە، هیچ، بە تاڵی، پووچی. لە فرەنسی دەگوترێ : C'est une vie chaotique، واتە : ئەمە ژیانێکی بەتاڵە.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 504
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | بنکەی روناکبیری گەلاوێژ
Articoli collegati: 2
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Story
Provincia: Sud Kurdistan
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Il copyright di questo elemento è stato rilasciato a Kurdipedia dal proprietario della voce !
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( زریان عەلی ) su 19-12-2021
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( زریان سەرچناری ) su 20-12-2021
Questa voce recentemente aggiornato da ( زریان سەرچناری ) in: 19-12-2021
URL
Questo oggetto è stato visto volte 504
Attached files - Version
Tipo Version Nome Editor
file di foto 1.0.1114 KB 19-12-2021 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
La questione curda

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,681
Immagini 105,129
Libri 19,521
File correlati 97,805
Video 1,415
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
La questione curda
Folders
Biblioteca - Provincia - Sud Kurdistan Biblioteca - Provincia - Fuori Articoli - Provincia - Italy Biblioteca - Tipo di documento - Lingua originale Articoli - Tipo di documento - Lingua originale Articoli - Libro - Storia Biblioteca - Libro - Al- Anfal e Halabja Articoli - Libro - Al- Anfal e Halabja Biblioteca - Libro - Linguistica Biblioteca - Libro - Varie

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.188 secondo (s)!