Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 526,820
Immagini 106,608
Libri 19,800
File correlati 99,756
Video 1,452
Lingua
کوردیی ناوەڕاست 
301,586
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,806
هەورامی 
65,781
عربي 
29,009
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,393
فارسی 
8,639
English 
7,180
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Gruppo
Italiano
Biblioteca 
28
Articoli 
9
Biografia 
1
Pubblicazioni 
1
MP3 
311
PDF 
30,001
MP4 
2,356
IMG 
194,830
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
ئازار
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئازار

ئازار
ئازار
چیرۆک
ئەنتوان چیخۆف
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: #ڕۆزا حەمە ساڵح#


گریگۆری بە پیاوێکی خواپێداو ناسرا بوو، ئەمەش لەبەر ئەوەی ساڵانێکی دوورودرێژ، شارەزاییەکی یەکجار زۆری لە بواری تۆڕنەچێتیدا هەبوو، لە هەمان کاتدا پیاوێکی زۆر گەمژە و ساویلکەش بوو. گریگۆری لە هەرێمی (گالچینیسکوی) دەژیا، بۆ ئەوەی ژنە نەخۆشەکەی بۆ نەخۆشخانە بگوازێتەوە، دەبووایە بە گالیسکە و بە دووری بیست مایڵ لە کەشوهەوایەکی گەردەلوولی بەفراویدا، ڕێگایەکی زۆر سەخت و دژوار ببڕێت. ئەمە کارێکی ئاسان نەبوو، تەنانەت بۆ شۆفێرێکی پۆستە و گەیاندنی دەوڵەتیش.
بایەکی بە سوێ، ڕاستەوخۆ بەر ڕوخساری دەکەوت، لە هەموو لایەکەوە بەفر بە باوە دەباری، تەنانەت مرۆڤ نەیدەزانی ئەم بەفرە لە ئاسمانەوە دەبارێت، یان لە زەوییەوە، لە هەمان کاتدا، مەودای بینین نەمابوو، دنیا بووبووە تەمومژێکی بەفراوی چڕ، کێڵگە و دارستان و ستوونی کارەبا و تەنانەت هیچ شتێک نەدەبینرا. کاتێک لە پڕ، بایەکە بە هەموو تەوژم و هێزێکیەوە بەریدەکەوت، چاوەکانی نەیاندەتوانی هیچ شتێک ببینن، تەنانەت لغاوی ئەسپەکەشی نەدەبینی، ئەو ئاژەڵە بەستەزمانە، بە زۆر قاچەکانی لە ناو ئەو بەفرە سەختەدا دادەچەقاند و گالیسکەکەی ڕادەکێشا، پیاوە تۆڕنەچییەکە، بەسەختی خۆی لەسەر شوێنی دانیشتنەکە ڕاگرتبوو. زۆر نائارام و بەپەلە بوو، بە قامچی لە پشتی ئەسپەکەی دەدا، بۆ ئەوەی ڕێ بکات.
گریگۆری، لە هەموو ئەو ماوەیەدا، بە خەمبارییەوە قسەی بۆ هاوسەرەکەی دەکرد.
ماتریونا مەگری- ئەزیزم کەمێک ئارام بگرە. وا دەگەینە نەخۆشخانەکە، ئەوکات هەموو شتێک باش دەبێت...
باڤێڵ ئەیڤانتیش هەندێک دڵۆپە دەرمانت دەداتێ، یان پێیدەڵێم کەڵە شاخێکت بۆ بکات، یان خۆی بەڕێز نیشان دەدات و ڕەزامەندی دەنوێنێت، کە هەموو جەستەت بە کحول تەڕ بکات. بێگومان، هەرچی لە توانایدا بێت بۆت دەکات.
بەڵێ، هاوار دەکات و توڕە دەبێت، بەڵام لە کۆتایدا هەموو هەوڵێک دەدات. ئەو پیاوێکی بەڕێز و میهرەبانە، داواکارم لە خوداوەند تەندرووستییەکی باشی پێببەخشێت.
هەر کە گەشتینە ئەوێ و ئێمە ببینێت، وەک ڕم لە ژوورەکەی دەردەپەڕێت و تێر لۆمە و سەرزەنشتمان دەکات و جنێومان پێدەدات. هاوار دەکات و دەڵێت: چۆن؟ بۆ ئاوا؟
بۆ زووتر نەهاتن؟
خۆ من سەگ نیم هەموو ڕۆژەکە بە دیار چاوەڕوانی جەنابتانەوە ببەسترێمەوە. بۆچی بەیانییەکەی نەهاتن؟ دەی بڕۆن، من پێشوازیتان لێ ناکەم، بەیانی وەرنەوە.
منیش بەم شێوەیە وەڵامی ئەدەمەوە: ئەی پزیشکی بەڕێز، باڤێڵ ئەیڤانتیش، بەڵێ دەتوانی لۆمە و سەرزەنشتمان بکەیت، دەتوانی جنێومان پێ بدەیت و نەفرەتیشمان لێ بکەیت.
نەخۆشی تاعون بتباتەوە... ئەی ئەبلیس.
پیاوە تۆڕنەچییەکە بە قامچی لە پشتی ئەسپەکەی دەدا، بە بێ ئەوەی ئاوڕ لە ژنە بەساڵداچووەکەی بداتەوە، کە لە پشت گالیسکەکە ڕاکشابوو، لە گفتوگۆکردن، لەگەڵ خۆیدا بەردەوام بوو:
ئەی پزیشکی بەڕێز، سوێند بەخوا، لە ڕاستی زیاتر هیچ ناڵێم، ئەوەتا لە پێش چاوەکانت، وێنەی خاچ لەسەر سینگم دەکێشم، بەر لە خۆرهەڵهاتن من هاتوومەتە دەرەوە، چۆن بتوانم لە کاتی گونجاودا بگەمە لات، لە کاتێکدا خوداوەند ئەم گەردەلوولە بەفرینەی ناردووە؟
سۆزێک بنوێنە و خۆت تەماشا بکە.. باشترین سوارچاک ناتوانێ لە کەشوهەوایەکی ئاوادا بڕوات، ئەم ئەسپە داماو و بەستەزمانەی منیش خۆ خۆت دەیبینی هەر ئەسپ نییە.
دواتر باڤێڵ ئەیڤانیتش، برۆکانی بەرزدەکاتەوە و هاوار دەکات: ئێمە باش دەتانناسین، ئێوە هەمیشە لە بیانوو هێنانەوە یەکەمن، بە تایبەتی تۆ گریگۆری، من زۆر باش دەتناسم، سوێند دەخۆم تۆ پێش ئەوەی بگەیتە لای من، لە نیوەی ڕێگادا، لە چەند باڕێک لاتداوە.
بەڵام من پێی دەڵێم: ئەی بەڕێز، ئایا من کەسێکی ئەوەندە بێ باوەڕم، یان تاوانبارم هەتا لەم باڕ بۆ ئەو باڕ بڕۆم، لە کاتێکدا ژنە داماوەکەم بە زۆر دوا هەناسەکانی ژیانی دەدات؟
نەفرەتی خودا لە باڕەکان و خاوەنەکانیشیان، تاعون هەموویان لە ناو ببات.
دواتر باڤێڵ ئەیڤانیتش، فەرمان دەکات کە بتگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە، منیش لە بەردەم پێیەکانیدا کڕنوش دەبەم و دەڵێم: باڤێڵ ئەیڤانیتش، ئەی بەڕێز، لە کانگای دڵمەوە سوپاست دەکەم، تکات لێدەکەم لە گەمژەیی و هەڵسوکەوتە نارێکەکانمان خۆشبە، لەگەڵ ئێمەی جوتیاراندا دڵڕەق مەبە.
بەڵێ، ئێمە شایستەی ئەوەین، نەک هەر سەرزەنشت بکرێن، بەڵکوو بە هەردوو قاچیش لەسەر سینگمان بدرێت، چونکە ئێمە بووین بە هۆکاری ئەوەی کە لە ماڵ بێیتەدەرەوە و قاچەکانت بخەیتە ناو بەفرەوە.
باڤێڵ ئەیڤانیتش، تەماشایەکم دەکات، وەک ئەوەی بییەوێت لێم بدات و دەڵێت: ئەی گەمژە، ئایا بۆ تۆ باشتر نییە بەزەیت بەم ژنە داماوەتدا بێتەوە و خزمەتی بکەیت لە بری ئەوەی سەرخۆش بیت و دواتر بێیت لە بەردەم پێیەکانمدا کڕنوشم بۆ ببەیت؟ سوێند بە خوا، تۆ شایستەی ئەوەیت جەڵد بکرێت.
بەڵێ، بەڵێ.. تۆ لە مەدا لەسەر مافیت.
من شایستەی ئەوەم کە جەڵد بکرێم، با ئاسمان نەفرەتی خۆی بە سەرمدا ببارێنێت، ئینجا چ زەرەرێکە ئەگەر من لە بەردەم پێیەکانتدا کڕنوش بەرم، تۆ باوکمانی و ئەوەیشی خوداوەند پێی بەخشیوین هی تۆیە، گەورەم، ئەگەر هاتوو بە ڕەفتارێکم دڵگرانم کردوویت، ئەوا دەتوانیت تف لە ڕوخسارم بکەیت، سوێند بە خوا، ئەگەر بێتو هاوسەری خۆشەویستم تەندرووستی باشتر ببێتەوە، هەرچی تۆ پێم بڵێت و فەرمانم پێ بکەیت، وادەکەم، ئەگەر بشتەوێت ئەوا لە بە نرخترین جۆری دار، قوتوی جگەرەت بۆ درووست دەکەم، داری کراتا بۆ یاری کریکێت، یان جوانترین داری بوتڵی بۆ یاری بەیسبۆڵ، تەنانەت یەک قروشیشت لێ وەرناگرم.
لە مۆسکۆ قوتوی جگەرە بە چوار ڕوبڵە، بەڵام من بە بێ هیچ بەرانبەرێک بۆت درووست دەکەم.
هیچ کەس ناتوانێت خۆی لە من توڕە بکات، تەنیا داوا لە خوداوەند دەکەم کە ڕێگاکەمان لێ ون نەبێت، سەیرکە، ئەم بایە چەندە سەختە. لە بەر فشاری بەفرەکە، هەر بە زۆر دەتوانم چاوەکانم بکەمەوە.
کابرای تۆرنەچی لە قسەکردن لەگەڵ خۆیدا، بەردەوام بوو، ئەمە هەوڵدانێک بوو بۆ بارسوککردنی فشاری سەر هەستەکانی. وشەگەلێک لەسەر زمانی بوون، هەروەها بیرکردنەوە و پرسیاری زۆریش لە مێشکیدا بوون. لە پڕ خەم دایگرت، بە بێ هیچ پێشبینی و چاوەڕاونییەک، دەبێت ئێستا لێی دەرباز بێت.
گریگۆری هەموو ژیانی بە هێمنی و ئاشتی بەرێ کردبوو، بێ ئەوەی هیچ دەربارەی خەم و شادی بزانێت، لە پڕ و بە بێ هیچ ئاگادارییەکی پێش وەخت، ئازارێک دای لە دڵی. پیاوە سەرخۆشەکە، هەستی بە بەرپرسیارێتی بەرانبەر هاوسەرەکەی کرد، ئێستا، ئەوەندەی قوورسایی خەم و مەراقی سەر شانەکانی، ململانێی لەگەڵ سرووشتدا دەکات.
گریگۆری بیری کەوتەوە کە چۆن یەکەم جار گرفتەکە دەستی پێکرد، کاتێک بە سەرخۆشی بۆ ماڵ گەڕایەوە، وەک هەمیشە دەستی بە جنێودان و هەڕەشەکردن کرد. ژنەکەی بە جۆرێک سەیری کرد، کە هەرگیز پێشتر بەم شێوەیە سەیری نەکردبوو. پێشتر، بە زەلیلی و ڕیسوایی سەیری مێردەکەی دەکرد، وەک سەیرکردنی سەگێک کە زۆری تێهەڵدرابێت، بەڵام ئەم جارە بە ڕوییەکی گرژ و مۆنەوە سەیری کرد. گرفتەکە لەو سەیرکردنە شووم و نەگریسەوە دەستی پێکرد.
لەو پەڕی بێ ئاگەیی وسەرسوڕماندا، لە یەکێک لە ماڵە دراوسێکانی، ئەسپێکی هێنا بۆ ئەوەی ژنە بەساڵداچووەکەی بۆ نەخۆشخانە بگوازێتەوە، لەو باوەڕەدا بوو کە بە بەکارهێنانی هەندێک بۆدرەو مەرهەم، باڤێڵ ئەیڤانیتش، دەتوانێت سەیرکردنەسرووشتییەکە بۆ چاوەکانی هاوسەرەکەی بگەڕێنێتەوە.

کابرای تۆڕنەچی بەردەوام بوو لە گفتوگۆکردن لەگەڵ خۆیدا:
-زۆر باشە، ماتریونا گوێم لێبگرە، ئەگەر هاتوو باڤێڵ ئەیڤانیتش پرسیاری ئەوەی لێکردی کە ئایا من لێمداوی یان نا، تۆ دەبێ نکۆڵی لەمە بکەیت، سوێندت بۆ دەخۆم لەمڕۆ بەدواوە چیتر من لێت نادەم. ئەگەر ڕۆژێکیش لێمدابیت لە بەر ئەوە نەبووە کە من ڕقم لێت بوبێتەوە، نا، هەرگیز، بەڵکوو هەر جارێک لێمدابیت ئەوا من لە بێ ئاگەییدا بووم، ئاگەم لە خۆم نەبووە، بەڕاستی من هەست بە خەمباری دەکەم. باوەر ناکەم هیچ کەس وەک من بێت، ئەوەتا من لەم کەشوهەوا بەفراویە سەختەدا، بۆ ئەوەی تۆ بگەینمە نەخۆشخانە، کارێکی ئەستەم دەکەم.
خوداوەند توانای خۆت نیشان بدە، ئەگەر خودا بییەوێت ئەوا ڕێگا ون ناکەین.
خۆشەویستم کەلەکەت ئازاری هەیە؟
لە پڕ ئاوڕێکی بۆ ژنە بە ساڵداچووەکەی دایەوە، بینی هەموو ئەو بەفرەی کە لەسەر ڕووخساری کۆبۆتەوە، نەتواوەتەوە. شتێکی نامۆی بینی، دەموچاوێکی کشاو و زەردهەڵگراو، هاواری کرد و تی:
-تۆ گەمژەیت، تۆ گەمژەیت...، ئەوەی لە دڵمدا بێت لە بەردەم خودادا پێتی دەڵێم، بەڵام تۆ لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا سووری لەسەر مردن، زۆر باشە، تۆ گەمژەیت، منیش سواری سەری خۆم بووم و ئەمەوێت هەرچۆن بێت بتگەیەنمە لای باڤێڵ ئەیڤانیتش.
لغاوەکە بە دەستییەوە شل بوویەوە و بیری دەکردەوە، نەیدەتوانی بە تەواوی سەیری دواوە بکات و لە ژنەکەی بڕوانێت. دەترسا، سڵی لەوەش دەکردەوە، کە پرسیارەکانی دووبارە بکاتەوە و وەڵامیش وەرنەگرێتەوە.
لە کۆتاییدا بڕیاریدا، بێ ئەوەی سەیری هاوسەرەکەی بکات، دەستی هاوسەرکەی بەرز کردەوە، هەستی کرد ساردە، کە دەستی بەردا وەک پارچە دارێک دەستی بەربووەوە.
هاوارێکی بەرزی کرد.
-کەواتا مردووە، ئای لەم بەڵایە.
ئەوەندەی کە بێزار بوو، ئەوەندە پەشیمان نەبوو. بیری لەوە دەکردەوە کە چۆن شتەکان لەم جیهانەدا بەخێرایی تێدەپەڕن. گرفتەکە هێشتا دەستی پێنەکردووە، کەچی بە کارەسات کۆتایی دێت. کات دەرفەتی پێنەدا لەگەڵیدا بژی و پێش مەرگ، پەشیمانی خۆی بۆ دەرببڕێت. چل ساڵ لەگەڵی ژیاوە، بەڵام لە ناو کەشێکی تەم ومژاوی و تاریکیدا تێپەڕیووە. مەستی وبێئاگایی و ئاژاوە و شەڕی بەردەوام و هەژاری، هیچ دەرفەتێکیان بۆ گۆرینەوەی هەستی جوان نەهێشتبۆوە. بۆ ئەوەی کزە لە جەرگیەوە بێنێت، داخ بخاتە دڵییەوە، لەو کاتەدا مرد، کە هەستی بە پەشیمانی کرد، هەرچەندە خراپ و توندوتیژ بوو لەگەڵیدا، بەڵام نەیدەتوانی بێ ئەو بژیت.

بیرەوەرییەکانی هاوسەرەکەی بۆ خۆی دەگێڕایەوە:
دەمناردە ناو گوندەکەمان، بۆ خۆی دەسووڕایەوە و نانی دەهێنا، هێشتا دەیتوانی دە ساڵی دیکەش بژێت. بەدبەختییەکە لەوەدایە، ئەو مرد و وای دەزانی من ئەو مرۆڤە..........،
ئەبلیس، من ئێستا بۆ کوێ بچم؟ چیتر من پێویستم بە پزیشک نییە، من ئێستا پێویستیم بە گۆڕێکە بۆ ئەوەی تەرمەکەی تێدا بنێژم. پاڵی بە گالیسکەکەوە دا و بە قامچییەکە لە پشتی ئەسپەکەی دەدا، کەشوهەوا زۆر خراپتر بوو، مەودای بینیین بە تەواوی نەما. جار جار دەست و دەموچاوی بە لقوپۆی دارەکاندا دەکێشا و بەر چاوی تاریک دەبوو.
-ئەگەر جارێکی تر لەگەڵیدا دەژیامەوە..
بیریکەوتەوە کە ماتریونا، پێش چل ساڵ، دەموچاوێکی جوان وگەشی هەبوو، خوێن گەرم و ڕۆح سوک، لە ناو خانەوادەیەکی خواپێداو و دەوڵەمەند ژیاوە، خێزانی ماتریونا بەو مەرجە ڕازیبوون کچەکەیان بدەنە ئەو پیاوە، چونکە زانیان ئەو لە بواری تۆڕنەچییەتیدا پیاوێکی کارامە و بەهرەدارە. هەموو هۆکارێکی باش هەبوو بۆ ئەوەی ژیانێکی خۆش و ئاسوودە بۆ خۆیان دابیین بکەن، بەڵام گرفتەکە لە شەوی ئاهەنگی گواستنەوەکەیان دەستی پێکرد، کاتێک گریگۆری ئەوەندەی خواردەوە هەتا گەیشتە ئەو ڕادەی کە سەرخۆش و بێئاگا بوو، لەو ڕۆژەوە بە دواوە، بە بەردەوامی مەست و بێئاگایە. بەڵێ ئەو ڕۆژی ئاهەنگەکەی لە بیر ماوە، بەڵام بە درێژایی تەمەنی لە دوای ئەوەوە هیچی تری بیری نەماوە، جگە لەوەی لە تەنیشت ئاگردانەکەیان مەست دەبوو، شەڕ و هات و هاواری دەکرد. بەم شێوەیە چل ساڵی تەمەنی ون کرد.
هەورە سپیە بەفراوییەکە، وردەوردە دەگۆڕا بۆ ڕەنگی پرتەقاڵی تۆخ، دنیا بەرەو ئێوارە دەچوو. دیسانەوە پرسیاری لە خۆی کرد:
-من بۆ کوێ دەچم؟ پێویستە بیر لە ناشتنی تەرمەکە بکەمەوە... لە کاتێکدا من ئێستا لە ڕێگەدام و بەرەو نەخۆشخانەکە دەڕۆم.... ئەوە چییە دەڵێی ئەقڵم لە دەست داوە...
جارێکی تر پاڵی بە گالیسکەکەوە دایەوە، ئەسپەکە دەیحیلاند و لۆقەی لێبڕابوو، دیسانەوە کابرای تۆڕنەچی بە قامچییەکە لە پشتی ئەسپەکەی دایەوە، لە دواوە، گوێی لە دەنگێک بوو، بە بێ ئەوەی ئاوەڕ بداتەوە، دەیزانی کە سەری ژنە بە ساڵداچووەکەیەتی و بەر لێواری گالیسکەکە دەکەوت.
بەفرەکە کەڵەکەی کردبوو و سەرماکەش زۆر سەخت بوو.
-ئەگەر بێتو جارێکی تر لەگەڵیدا ژیان بکەمەوە، ئەوا تۆڕنەیەکی نوێ دەکڕم وئیش دەکەم.... و پارەی زۆری بۆ پەیدا دەکەم.
دەستەکانی لە لغاوی ئەسپەکە بەربوون، دەیویست لغاوەکە بگرێت، بەڵام نەیدەتوانی. بە خۆی وت:
-هیچ گرنگ نییە. ئەسپەکە خۆی دەتوانی ئیشی خۆی بکات، شارەزای ڕێگەکەیە. لەم ماوەیەشدا دەتوانم سەرەخەوێک بشکێنم، پێش ئەوەی بۆ ناشتنی تەرمەکە، خۆم ئامادە بکەم و نوێژی لەسەر بکەم.
کابرای تۆڕنەچی، چاوەکانی لێکنان و و بێ ئاگە بوو، لە دوای ماوەیەکی کەم هەستی کرد کە ئەسپەکە لە ڕۆشتن وەستاوە. چاوەکانی کردەوە و شتێکی بینی، شێوەی لە زنجێک دەچوو، یان بارە پوشێک بوو.
ویستی هەستێتە سەر پێ بۆ ئەوەی بزانێت ئەو شتە چییە، بەڵام هەستی کرد کە ناتوانێت بە تەواوەتی بجوڵێت، بەبێ هیچ هاوارێک، یان بەرگرییەک ڕۆیشتە ناو خەوێکی هێمن و قوڵەوە..
کاتێک بە ئاگاهاتەوە، خۆی لە ناو ژورێکی بەرفراواندا بینییەوە، دیوارەکانی پان بوون، تیشکی هەتاو لە پەنجەرەکانییەوە دەهاتە ژورەوە. خەڵکی لە چوار دووری وەستابوون، سەرەتا ویستی خۆی وا پیشان بدات کە کەسێکی بەڕێزە و دەزانێ چۆن هەڵسوکەوتی گونجاو و درووست بکات، وەک شوێنەکە ناچاری دەکات لە سەری.

بە خەڵکەکەی گوت:
برایان با نوێژ بۆ ڕۆحی هاوسەرەکەم بکەین. دەبێت قەشە بەمە بزانێت...
کەسێک بە دەنگێکی پڕ متمانەبەخۆ بوونەوە، پێی گوت:
-باشە، باشە، بەڵام هیچ مەجوڵێ.
کابرای تۆڕنەچی کاتێک پزیشکەکەی لەبەرانبەردا دیت، بە سەرسوورمانەوە هاواری کرد:
-باڤێڵ ئەیڤانیتش! ئەی بەڕێزی خاوەن شادییەکانمان.
ویستی باز بدات بۆ ئەوەی لەسەر ئەژنۆکانی کڕنوشی بۆ بەرێت، بەڵام هەستی کرد قاچەکانی و هەردوو دەستی لە دوای نایەن:
بە ترسەوە هاواری کرد:
-کوا قاچەکانم؟ گەورەم ئەی کوا دەستەکانم؟
-پێیان بڵی ماڵئاوا. بە تەواوی بەستبوونی، بۆیە ناچار بووین کە بیانبڕینەوە. دەی... دەی.. بۆ چی دەگری؟ بەشی خۆت ژیاویت، ئێستا دەبێت سوپاسی خودا بکەیت. ئێستا تۆ لە تەمەنی شەستەکان دایت، پێم وایە ئیتر ئەوەندە بەسە بۆ تۆ.
-من دڵگرانم، دڵگرانم زۆر... گەورەم تکات لێدەکەم کە بمبەخشی.
چەند خۆزگەی ئەوە دەخوازم کە پێنج، یان شەش ساڵی تر بژیم.
-بۆچی؟
-ئەسپەکە، هی خۆم نییە و دەبێت بیگەڕێنمەوە بۆ خاوەنەکەی.. دەبێت هاوسەرەکەشم بنێژم... ئای خودایە.. چەند زوو شتەکان لەم دنیایەدا بەخێراییەکی
سەرسوڕهێنەر تێدەپەڕن.
گەورەم، باڤێڵ ئەیڤانیتش، قوتویەکی جگەرەت لە باشترین جۆری دار بۆ درووست دەکەم، هەروەها داری کراتاتت بۆ درووست دەکەم، بۆ یاری کریکێت.
پزیشکەکە دەستێکی بۆ بەرزکردەوە و شوێنەکەی بەجێی هێشت.
هەموو شتێک سەبارەت بە پیاوە تۆڕنەچییەکە کۆتای هات.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 686
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | بنکەی روناکبیری گەلاوێژ
Articoli collegati: 1
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Story
Original Language: Arabo
Tipo di documento: Traduzione
Technical Metadata
Il copyright di questo elemento è stato rilasciato a Kurdipedia dal proprietario della voce !
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( زریان عەلی ) su 22-12-2021
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( زریان سەرچناری ) su 22-12-2021
Questa voce recentemente aggiornato da ( زریان سەرچناری ) in: 07-03-2023
URL
Questo oggetto è stato visto volte 686
Attached files - Version
Tipo Version Nome Editor
file di foto 1.0.187 KB 22-12-2021 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
La questione curda

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 526,820
Immagini 106,608
Libri 19,800
File correlati 99,756
Video 1,452
Lingua
کوردیی ناوەڕاست 
301,586
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,806
هەورامی 
65,781
عربي 
29,009
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,393
فارسی 
8,639
English 
7,180
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Gruppo
Italiano
Biblioteca 
28
Articoli 
9
Biografia 
1
Pubblicazioni 
1
MP3 
311
PDF 
30,001
MP4 
2,356
IMG 
194,830
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
La questione curda
Folders
Biblioteca - Provincia - Fuori Biblioteca - Tipo di documento - Traduzione Biblioteca - Libro - Donne Biblioteca - Libro - Linguistica Biblioteca - Libro - Letterario Biblioteca - Libro - Varie Biblioteca - Libro - Curdo emissione Articoli - Libro - Curdo emissione Articoli - Dialetto - Curdo - Sorani Biblioteca - Dialetto - Italiano

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 1.687 secondo (s)!