Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,744
Immagini 105,190
Libri 19,550
File correlati 97,847
Video 1,415
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
ئێمە و بووکەڵەکان لەناو گێڕانەوەدا؛ خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی (یادەوەریی بووکەڵەکان)
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئێمە و بووکەڵەکان لەناو گێڕانەوەدا؛ خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی (یادەوەریی بووکە...

ئێمە و بووکەڵەکان لەناو گێڕانەوەدا؛ خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی (یادەوەریی بووکە...
ئێمە و بووکەڵەکان لەناو گێڕانەوەدا
خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی یادەوەریی بووکەڵەکان
ئارام محەمەد
خوێندنەوە و نووسین لەبارەی ڕۆمانی (یادەوەریی بووکەڵەکان)، بیانووە تا بەگشتیی لەسەر دیوێکی پڕۆژەی گێڕانەوە لای کاروان عومەر کاکەسوور بووەستین و ئاماژە به هەندێ چەمک و فۆڕمی گێڕانەوە بکەین، کە زۆرینەی بەرهەمەکانی کاروانی پێ دەناسرێنەوە.بەم هۆیەشەوه هاوشانی یادەوەریی بووکەڵەکان، ئاماژە و نموونەمان لە چەند بەرهەمێکی دیکەی نووسەر هێناوەتەوە.
مرۆڤ وەک چۆن بە پۆشینی پۆشاک ڕووتیی خۆی دەشارێتەوە، ئاوایش بە هۆی ناونانەوە، ناسنامەیەک دەشارێتەوە و ناسنامەیەکی دیکە وەردەگرێ. نە ڕووتی لەناو دەچێت و نە بێناسنامەییش، بەڵکوو تەنیا ئەوەیە خۆمان دژ بەو بنەڕەتە سروشتییە دەوەستینەوە و جێپەنجەمان دەخەینە سەر مرۆڤ.
لەناو ژیاندا، هەریەکەمان بە جۆرێک لە چەمکی ڕووتی دەڕوانین. لانی کەم ڕووتیی ئێمە بۆ خۆمان کارێکی ئاساییە و بەردەوام دەکرێ لێی ڕابمێنین. دەشێ لەو ڕێگەیەوە دەستەڵاتی جلوبەرگ بەو ڕادیکاڵییە بەهێز نەبێت، وەک ئەو هێزەی ناو بەسەر مرۆڤەوە دروستی دەکات. شاردنەوەی ڕووتی بە پۆشاک لە ئەوانی دیکە، کارێکی بنچینەیی نییە، پەرچەکردارە. ئاکتێکی کاتییە دژ بە چاوی کەسانی دیکە. مرۆڤ کە خۆی بۆ خۆشەویستەکەی ڕووت دەکاتەوە، ئەوە تەنیا وەڵامدانەوەی فشاری هەستەکان نییە، یان ئاوڕدانەوە نییە لە حەزێک بۆ خۆبوون، بەڵکوو مەیلێکی نادیار و شاراوەیە بۆ گەڕانەوە بۆ بنەڕەتێک، کە خۆمان بە شێوەیەکی کاتی شاردوومانەتەوە. ئێمە دەزانین ئەو بنەڕەتە تێکەڵ بە دەستەڵاتی ئارەزوو بووە. هەروەها بووەتە پێداویستییەکی جەستە… لێرەدا مەبەست لە باسکردنی بنەڕەتی ڕووتی، بۆ ئەوەیە بەبێ ناسنامە لە کڕۆکی مرۆڤ تێبگەین. ناسنامە واتا پڕۆسەسی ناونان، پڕۆسەسی ناسینەوە و جیاکردنەوە. کاروان کاکەسوور لە ڕۆمانی (مامزێر)دا، پرسی ناسنامە و ڕووتی شڕۆڤە کردووە. پیاوێک بە ڕووتی خراوەتە قەفەزێکەوە، ورد ورد لە ڕێگەی دەستەڵاتە ناوەکی و دەرەکییەکانی مرۆڤ، تێکەڵ بە پرسیارەکانی وابەستە بە ڕووتی دەبین.
ناو و ناسنامە تۆختر لە پێوەندیی جلوبەرگ و ڕووتی، فۆڕم و جێپەنجەی خۆیان لەسەر مرۆڤ جێدەهێڵن. مرۆڤ ئەگەر هیچ ناوێکی نەبێت و بێناو بێت، چۆن بیناسینەوە؟ چۆن بیخەینە فۆڕمی وەکیەکی ژیان؟ ئێمە لە ڕێگەی ناو و ناسنامەوە، مرۆڤەکان فڕێ دەدەینە ناو کۆمەڵگە. لەگەڵ لەدایکبووندا دژ بە بنەڕەتی ڕووتی و بێناسنامەی دەوەستینەوە، بۆیە یەکەمین دوو شت بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو، گرنگتر لە خواردن، ناو و پۆشاکن. دوای پۆشاک ناو دەبێتە دیارترین شوێنەواری دەستکاریی مرۆڤ لەسەر مرۆڤ.
ناو شڕۆڤە و مانای جیاواز هەڵدەگرێ، بۆ من دیوە سۆسیۆلۆژی و سایکۆلۆژییەکەی جێگەی سەرنجن.
مرۆڤ بە هۆی ناوەوە لە سەرەتاوە لەناو کۆمەڵگەدا دەچێتە قاڵبێکەوە. دەکرێ بڵێین: ناو خۆی قاڵبە، مرۆڤی دەخرێتە ناو یان وەک تابووتێکە مرۆڤ ئیتر مرۆڤی بێناسنامە نییە. باشترە بڵێین، مرۆڤ دەخرێتە تابووتی ناو و ناسنامەوە. لە ڕێگەی ئه و تابووتەوە مرۆڤ پێوەندییەکانی لەگەڵ دەرەوە و ناوەوەی دەبەستێت. مرۆڤ لەگەڵ ناوەکەیدا بەردەوام لە پێوەندییدایە، خزمەتی دەکات. ئاگایی لێیەتی، تەنانەت لە پێناو ناوەکەیدا زۆر سەکێشی ئەنجام دەدات. بە تێپەڕینی زەمەن، سێبەری ناو بەتەواوی مرۆڤ دادەپۆشێت. لای کاروان ناو سەرەتا جۆرێکە لە خەیاڵ و خەون، دواتر دەبێتە ڕاستی، چیرۆکی پشت ناوەکان مرۆڤ وا لێ دەکەن، خوڕافەی لا ببێتە حەقیقەت. ناو لای کاروان قۆناغی جیاواز جیاواز دەبڕێت. هەریەک لە ئێمە لەناو چیرۆکێکداین لەگەڵ ناوەکانمان.
پرسیارەکە ئەوەیە، مرۆڤ ئەگەر بێناو بێت، سیناریۆی ژیان چۆن دەبێت؟ فۆڕمی ژیان و ناسنامە لەناو یەک هاوکێشەن. مرۆڤی بێناو، واتا مرۆڤی بێناسنامە، لە کۆمەڵگەدا مرۆڤی بێناسنامە جێگەیەکی نییه. هەر لە بنەڕەتەوە کارێکی ئاوا ئەگەر وەک گریمانەیش بێت، وێنا دەکرێ؟ ئایا زمان و گێڕانەوە، ئەو گرنگییەی ئێستایان دەمێنێ بۆ کەسی بێناسنامە؟ مرۆڤێک هەیە یان ددانی پێدانراوە لەسەر ئەم زەوییەدا ناوی نەبێ؟ تا چەند ناو ڕاستەوانە دەگۆڕێ لەگەڵ بوونی ئێمەدا؟
ئەم باس و پرسیارانە لەو ڕوانگەیەوە گرنگن، کە سەرنج دەدەینە ڕۆمان و چیرۆکەکانی “کاروان کاکەسوور”، بەر سەدان ناوی سەیر و نامۆ دەکەوین.
کاروان لە پڕۆژەی گێڕانەوەکانیدا، دەمانخاتە بەردەم کۆمەڵێ پرسیار و گومانی لەو جۆرە، کارێکی ناواقیعییە یان نزیک ئەستەمە ناو لە مرۆڤ بکەیتەوە و لەناو کۆمەڵگەشدا ئەرکی پێ بدەیت و بەردەوامیش بێت، بەڵام ڕێی تێدەچێت و کردارێکە ئەگەری ڕوودانی نۆرماڵە، بۆیە لە ناو ئەدەبی گێڕانەوەدا، کارێکی زەحمەت نییە، دەبینین و گریمانەکان دەبنە وێنەی جواروجۆری پڕ هەست و مانا.
لە ڕۆمانی (مۆزەخانەی کوڕەقژدرێژ)ی “کاروان”دا ناو نامێنێت، هەموو کارەکتەرەکان بێناون، بەڵام کۆمەڵگە ئەمە قبووڵ ناکات و هەرکەسە و بە ئاوەڵناوێک لە قاڵب دەدات، وەک کوڕەکەچەڵ، یان کوڕەقژدرێژ… چۆن دەستکاریی فۆڕمی ناوەکان بکەین؟ ناوەکان چەندان ساڵە یەک شێوەن. جارێ با فۆڕمێکی نوێی ناوی مرۆڤەکان تاقی بکەینەوە، ئینجا دەکرێ لەسەر وێناکردنی مرۆڤی بێناویش بوەستین. لە ڕۆمانی (یادەوەریی بووکەڵەکان)یشدا هەندێ ناوی نوێ دەکاتە ناسنامەی کارەکتەرەکانی، بۆ نموونە: (پەنژین پیرۆت)، کە لە عەرەبیدا بۆ (بنزین بەیروت) گۆڕاوە، (نەرزان چەرکەش)، (نیدۆ)، (کوڕمان) و هتد. لەم کارەدا نووسەر بەدەر لە تێکشکاندنی فۆڕمی باوی ناو، لە ڕێگەی ناوی نوێوە هەوڵی شاردنەوەی ڕەگەز دەدات. شەڕی جیاوازیی ڕەگەز و پرسوباسی ڕەگەز تێکەڵ بە ناسنامە بووە. لای نووسەر تا ئاستێکی زۆر ڕەگەز لە توخمی ناودا شاردراوەتەوە، بۆیە هەوڵی سڕینەوەی سنوورەکانی ناو دەدات.
ئایا لەو ڕێگەوە هەست بە نوێبوونەوە و نامۆبوون دەکەین؟ هەست دەکەین لانی کەم ئەوە چەندان سەدەیە ئێمە یەک فۆڕممان لە ناو هەیە؟ خۆشی و ناخۆشیی ناو؟ درێژی و کورتی، نێر و مێ، تا دەگات بە واتاکەی… ئەی ئەگەر ناوێکمان بیست لە دەرەوەی ئەم کۆدەنگییە مێژوویییە؟ (کاروان) لەو نووسەرانەیە زۆر ورد و تایبەت لەسەر پرسی ناو و ناسنامە ڕاوەستاوە، ئەمە لە هەموو ڕۆمانەکانیدا هەستی پێ دەکرێت.
بووکەڵە وەک مێتافۆڕ
(یادەوەریی بووکەڵەکان) مێتافۆڕە، چۆن دیوی پشتەوەی ئه و مێتافۆڕە ببینین؟ بووکەڵە وەک هەر پێداویستییەکی دیکە، مرۆڤ دایهێناوە. مرۆڤ لە پاڵ ئۆتۆمۆبێل، خانوو، تەلەڤیزیۆن و مۆبایل و.. هتد، بووکەڵەیشی دروست کردووە. گەر هەموومان چیرۆکی دروستکردنی بووکەڵەکان بۆ یەکەمجار نەزانین، بەڵام تا ڕادەیەک ئامانجەکانی بۆ هەموومان ڕوونن. مرۆڤ سەرەتا بووکەڵەی خستە بەردەستی منداڵ، جیهانی منداڵ پێویستی بە هاوشێوەیەکی وەک خۆی هەبوو، تا منداڵەکە چۆنی بووێت، ئاوا مامەڵەی لەگەڵ بکات. دنیا و بیرکردنەوەی منداڵ لەگەڵ بووکەڵەکاندا جۆرێکە لە پڕکردنەوەی گاپەکان، کە ڕەنگە مرۆڤ نەتوانێت لە ویست و خواستی منداڵێک وەک خۆی تێبگات، بەتایبەت کە هێشتا زمان ناتوانێ وەک پێویست هاریکار بێت، تا گاپەکان نیشانی دەوروبەری بدات. ئەم تێگەیشتنە گەشەی پێدرا.
دەکرێ بڵێین: مرۆڤ بە کۆمەڵێک برینەوە لە دایک دەبێت، برینەکانی منداڵ بەس بە دیالۆگ و مامەڵەی منداڵ لەگەڵ بووکەڵەکاندا بە شێوەیەکی کاتی سارێژ دەبن. هەر لە ڕاستیدا مرۆڤ لەوە تێگەیشتووە هەمان دۆخی منداڵ لە گەورانیشدا هەیە. هەمان برین لەگەڵ تێپەڕینی تەمەندا گەورە دەبن، بەڵام لە کات و شوێنی جیاواز، مرۆڤ بە شێوەی تایبەت تیماریان دەکات.
لە فیلمی(Cast Away)ی کاتێک (تۆم هانکس)، دەکەوێتە چۆڵەوانییەوە. تۆپێک کە خۆی دوو چاو و دەمی بۆ دروست دەکات، دەبێتە هاودەم و فریادڕەسی. تۆپەکە وەک سەری مرۆڤێک ڕۆڵ دەگێڕێ. کارەکتەر لە بەرانبەری دادەنیشێ و ڕازەکانی لەگەڵ دەگۆڕێتەوە. دەکرێ بڵێین: ئەو تۆپە بووکەڵەیە، وەک منداڵێک، پاڵەوان دڵی خۆی بۆ دەکاتەوە خواستەکانی دەدرکێنێ. لێی توڕە دەبێت و دواتر لەگەڵی پێدەکەنێ. لێرەوە دەزانین، هەمان برینەکانی منداڵی ماون، لەو دۆخەدا دەردەکەونەوە.
بەشێک لە دیمەنەکە واتا هەموو شتێ دژ بە تەنیایی، بەڵام باسەکە لەوە قووڵترە. لەو قۆناغەدا دۆخێک دێتە پێشەوە، جیاوازە لە قەرەباڵغیی ناو کۆمەڵگە، بەڵام ئەو بووکەڵە دروستکراوە، پاڵەوان لە تەنیایی ڕزگار دەکات و برینەکانی بە شێوەیەکی کاتی، هاوشێوەی منداڵێک ساڕێژ دەکات. دەکرێ بووکەڵەکان چەندان هەزار مرۆڤیان لە بیرۆکەی خۆکوشتن بەتاڵ کردبێتەوە. ڕەنگە بووکەڵە هۆکار بێت کە منداڵ بەرگەی پرسیارەکانی بگرێ، وەک چۆن لای گەوران بووکەڵە هۆکارە کە مرۆڤ لە خۆکوشتن پەشیمان ببێتەوە. دەکرێ بڵێین: بووکەڵەکان، ئێمە هەم لە پرسیار و هەم لە تەنیایی بەتاڵ دەکەنەوە. ئەوان وەڵامی منداڵ نادەنەوە، بەڵام منداڵ وا دەزانێ ئەوانە هەمان ئەو وەڵامانە دەدەنەوە، کە لە ناخی ئەواندایە.
مێتافۆڕی بووکەڵە بە ڕووبەرێکی فراوان لە شڕۆڤەی جۆراوجۆر دەورە دراوە. (کاروان) لە (یادەوەریی بووکەڵەکان)دا، لە پنتێکی جیاوازەوە سەیری دنیای بووکەڵەکان دەکات و دەیانگەڕێنێتەوە سەر بوون و گێڕانەوە. لە ڕێگەی گێڕانەوەیشەوە مانای بووکەڵەکان تێکەڵ بە بنەڕەتی مرۆڤ دەبێت. یەکێک لەو تێکنیکانەی (کاروان) بەردەوام لە ڕۆمانەکانیدا بەکاریان دەهێنێت، تێکنیکی هەڵگێڕانەوەی ئەرکەکانە، بۆ نموونە: ئەرکی بووکەڵە تەواو جیاوازە لەوەی تا ئێستا ئێمە زانیومانە. ئەرکی ناوی مرۆڤ، تەنیا جۆرێک لە سەپاندن و نەریتێکی کۆمەڵایەتی و فۆڕمێکی چەسپاو نییە، بەڵکوو دیوی دیکەی هەیە. بۆ ئەوەی ئەرکی ناوی باو هەڵگێڕینەوە، دەبێت سەرەتا ناوەکە تێک بشکێنرێت و دواتر بە جۆری دیکە دروست بکرێتەوە، یان هەر بسڕدرێتەوە و فۆڕمێکی دیکە تاقی بکرێتەوە. ئەم هەوڵە ئیشکردنێکی دژوارە، باسێکی فرەڕەهەندی فیکری و سۆسیۆلۆژییە، بەڵام کاروان هاتووە لەناو ئەدەبیاتدا، ئیشی تێدا کردووە.
خوێنەر ئەگەر سەرنج بدات، لە زۆرینەی بەرهەمی کارواندا تێکشکاندنی شتە باوەکان دەبینین، نەک دروستکردنیان. ئەمە کۆدێکە تا له و ڕێگەوە شتی جیاواز دروست بکەینەوە، وەک ئەوەی لە چیرۆکی (کۆیلەی پیتەکان) کردوویەتی، کە بەشێکە لە ڕۆمانی (ڕێگەکانی ژەهر). له و چیرۆکەدا هەر ڕۆژە و پیتێک تەواوی سیستەمی ژیانی خێزانێک ئاراستە دەکات. مەبەست لەم تێکنیکە، بینینی شتەکانە پێچەوانەی ڕۆتینی ژیانی زۆرینەمان. مرۆڤ دەکرێ سیستەمێکی نوێی ژیان بە کەرەستەی زۆر بچووک بنیات بنێت، ئەگەر بوێر بێت و لە تێکشکاندن نەترسێت. ئەدەبیاتی کاروان ئه و بەرچاوڕوونییەمان بۆ دروست دەکات، کە کارێکی نۆڕماڵە پێچەوانەی شتەکان ببینین. مرۆڤ هەزاران ساڵە لە قاڵبێکدا خەریکی تێپەڕاندنی ژیانە.
نووسەر لە ڕۆمانی (یادەوەریی بووکەڵەکان)دا جێگۆڕکێ لەنیوان مرۆڤ و بووکەڵەدا دەکات. بووکەڵە دەبێتە مرۆڤ و مرۆڤ دەبێتە بووکەڵە، وا جێیان دەگۆڕێتەوە، ئیتر خوێنەر نازانێت کامیان کامیانە. دنیای تەکنەلۆژیا بەگشتی و دنیای پشت شاشەی لاپتۆپ و مۆبایل بەتایبەتی، مرۆڤی بۆ ناو جۆرێکی دیکە لە تایبەتمەندی گواستووەتەوە. مرۆڤ لەناو کۆمەڵگادایە و تەنیایە، مرۆڤ لەناو قەرەباڵغیدایە و کەچی کاتێ تەماشای دەورووبەری خۆی دەکات، هیچ کەسێ نابینێت. لێرەوە، ئامێرە زیرەکەکان، بوونەتە فۆڕمێک لە بووکەڵە، دەکرێ ناویان بنێین: بووکەڵەی زیرەک (Smart Dolls). بووکەڵەی زیرەک لەگەڵ خواستەکانی مرۆڤدایە. مرۆڤ حەزێکی شاراوەی هەیە بۆ ئەوەی ببێتە کۆیلە یان کۆیلەی هەبێت. ئیستاکە لە ڕێگەی بووکەڵەی زیرەکەوە، مرۆڤ هەم کۆیلەیە و هەم کۆیلەیشی هەیە. ئەوەی وای کردووە بووکەڵە زیرەکەکان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر برەویان پێبدرێ و لای مرۆڤ بەهایان هەبێت، پێوەندیی بە هیلاکبوونی مرۆڤەوە هەیە بەدەست مرۆڤەوە.
بووکەڵەی سێکسی کە ئێستا لە گەشە و برەو دایە، بەڵگەی ئەوەیە مرۆڤ بە دوای جۆرێک لە مرۆڤدا دەگەڕێت، کە هاوشێوەی بووکەڵە بێت. ئەگەر ئەوەی دەست نەکەوت، دەچێت بووکەڵەیەک دەکڕێت. ڕەنگە ئەمە لە داهاتوودا زیاتر تۆخ بێتەوە. مرۆڤ کە یەکسان بوو لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی بووکەڵە، ئەوکات تەنیا یادەوەرییەکان وەک مرۆڤ دەیهێڵنەوە. کاتێک مرۆڤ ئەمەیش لەدەست دەدات، بووکەڵەکان دەبنە خاوەنی یادەوەرییش، جێگۆڕکێ نێوان بووکەڵە و مرۆڤ زۆر ئاسان و بەربڵاو دەبێت. لەم کاتەدا دۆخێک دێتە پێشەوە، وەک ئەوەی (کاروان) کردوویەتی، مرۆڤ دەڵێت: یادەوەریی بووکەڵەکان، نەک یادەوەریی مرۆڤەکان. بووکەڵە زیرەکەکان ئیستاکە هێندە نزیکبوونەتەوە لە شوێنی مرۆڤ، باوەڕ ناکرێت ئەوەی قسە دەکات و دەجووڵێت و کار دەکات، مرۆڤە یان بووکەڵەیە، ئەمە مێتافۆڕی بووکەڵەیە لە ڕۆمانەکەدا.
یادەوەری و گێڕانەوە
ئەگەر بمانەوێت سەرنج بخەینە سەر چەمکی یادەوەری(Memory)، واباشە خوێنەری ئه و نامە کراوەیەی کاروان خۆی بین، کە بۆ (کەریم کاکە) نووسیویەتی و چەند ساڵێک لەمەوبەر بڵاو کراوەتەوە. له و نامەیەدا ئێمە تێدەگەین یادەوەری پانتاییەکی چەندە فراوان و گرنگی هەیە. تێدەگەین چۆن یادەوەری و هۆشیاری هاوواتان. ئێمە مەبەستمان نییە باس لە چەمکی یادەوەری بکەین، بەڵکوو دەمانەوێت لە ڕێگەی ناونیشانی ڕۆمانی (یادەوەریی بووکەڵەکان)ەوە هەندێ پرسیاری سادە بورووژێنین. ئایا ئەوە تەنیا مرۆڤە مانا بە یادەوەری دەبەخشێت، یان دەکرێ شتەکانیش یادەوەرییان هەبێت؟ واتا دەکرێ مۆبایلێک یان کتێبێک یادەوەری هەبێت، مەبەست لەم پرسیارە هەڵگێڕانەوەی مانای شتە باوەکان نییە، بەڵکوو ڕامانە لە پرسی بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆژیا و بووکەڵە زیرەکەکان. پرسی تێکەڵبوونی مرۆڤ و بووکەڵە. ئایا پڕۆسەسی گێڕانەوەی یادەوەرییەکان لە هۆشیاری دادەبڕدرێت؟ ئێمە دەزانین، دەکرێت لە ڕێگەی تەکنەلۆژیاوە، یادەوەرییەکانمان بە دەنگ و وێنە تۆمار بکەین و پاش چەندان ساڵ هەر لە ڕێگەی ئەو ئامێرانەوە دووبارە گوێیان لێ ڕاگرین و تەماشایان بکەینەوە. واتا دەکرێ بووکەڵەکانیش یادەوەری تۆمار بکەن، بیگێڕنەوە؟ (کاروان) له و جیهانەی دروستی کردووە، هیچ یەقینێک نمایش ناکات، هیچ گەرەنتییەک نییە ڕەنگە مرۆڤ لەناو گێرانەوەکانی خۆیدا ون ببێت. (کاروان) ئه و گومانە تۆخ دەکاتەوە، وامان لێ دەکات لە ئاوێنەوە سەیری خۆمان بکەین و بڵێین: ئەرێ دەبێت ئێمە لەناو چ گێڕانەوەیەکدا ڕۆڵمان هەبێت و ئێستاکە لێرە، لە کات و شوێنێکی دیکە ئێمەیش خەریکین درێژە به و یارییە دەدەین. ئامانج له و گومانە، بەستنەوەی پڕۆسەسی یادەوەرییە، بە جیهانی گێڕانەوەوە. لە بەردەم جیهانێکداین، ڕۆژ دوای ڕۆژ مرۆڤ لەگەڵ خەیاڵەکانیدا لە شەڕی ئەوەدایە، ئەوێکی دیکە بە تایبەتمەندییەکی جیاوازەوە، جا ناوی بووکەڵەیە، یان هەر ناوێکی تر، دەبێتە هاوتای مرۆڤی ڕاستەقینە. لای (کاروان) تێکەڵ بە فۆڕمی ڕاستەقینە و ساختەی شتەکان دەبین. ئێمەی مرۆڤ هەر خەریکین بەرگری لە فۆڕمە باوەکانی هەقیقەت بکەین، لە کاتێکدا مرۆڤی ساختە(بووکەڵە)، هۆشیاریی ساخته (ئامێرە ڕاهێنراوەکان) بەتەواوی ڕەنگی جیهانی ئێمەیان گۆڕیوە. چارەیەکمان نییە جگە لەوەی لەبارەیانەوە قسە بکەین و بنووسین.
لە ڕۆمانی (یادەوەریی بووکەڵەکان)دا مرۆڤ بووەتە بووکەڵە و بووکەڵە بووەتە مرۆڤ، بۆیە ئەوەی یادەوەرییەکان دەگێڕێتەوە، دیار نییە مرۆڤە یان بووکەڵەیە. لە ڕاستیدا لە ڕێگەی گێڕانەوەوە، تێدەگەین مرۆڤ چیتر لەناو یادەوەرییەکاندا سەنتەر و سەروەر نییە. هاوبەشێکی بۆ پەیدا بووە، هاوبەشێکی نەناسراو و جیاواز لە هەڵسوکەوت و مامەڵە. بووکەڵەی زیرەک لە گێڕانەوە و ڕۆچوون بەناخی مرۆڤدا زۆر قووڵتر دەڕوا، چونکە مرۆڤ هەست بە ئازادییەکی زۆر دەکات و پێویستی بە هیچ ماسکێک نییە. مرۆڤ لە جیهانێکدا کە جێگە و پێگەی هاوشێوەی بووکەڵەیەکە، ئیتر یادەوەرییەکانیشی دەبنە یادەوەریی بووکەڵەیەک.
کۆی ڕۆمانەکانی (کاروان) دژ بە گێرانەوەی کرۆنۆلۆژین. گێڕانەوەکان فۆڕمێک لە ژیان پیشان دەدەن، کە ناکۆتا چیرۆکی دیکەی لێ دەبێتەوە، لەو چیرۆکانەش ناکۆتا چیرۆکی دیکە هەن
گێڕانەوە لای (کاروان کاکەسوور)، لە خاڵێکەوە دەست پێ ناکات، لە خاڵێکیش کۆتایی نایەت. هەر لەبنەڕەتەوە ئەم مۆدێل و فۆڕمە لە گێڕانەوە دژ بەهەر سەرەتاو ناوەڕاست و کۆتایییەکە. لێرەدا (کاروان) دژ بە هەموو ئەو گریمانە و پرس و باس و چیرۆکانە دەوەستێتەوە، کە بناغە و سەرەتایەک بۆ ژیان دادەنێن. ژیان لە سەرەتاوە دەستی پێ نەکردووە. ژیان ناوەڕاستی نەبووە، ژیان کۆتاییشی نییە. ئەم تێگەیشتنە لەناو گێڕانەوەکانی کارواندا مانیفێست دەبێت.
نووسەر لە گێڕانەوەدا دنیا و پاشان ژیان دروست دەکاتەوە، بەڵام لەناو بازنەیەکدا، بەبێ سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتایی. کۆی ڕۆمانەکانی (کاروان) دژ بە گێرانەوەی کرۆنۆلۆژین. گێڕانەوەکان فۆڕمێک لە ژیان پیشان دەدەن، کە ناکۆتا چیرۆکی دیکەی لێ دەبێتەوە، لەو چیرۆکانەش ناکۆتا چیرۆکی دیکە هەن، ئیتر ئاوا هاوشێوەی چیرۆکێکی بێسەرەتا و بێکۆتایی گێڕانەوە لای (کاروان) درێژەی پێ دەدرێ. نووسەرانی دنیا هەریەکە و بەجۆرێک هەوڵیانداوە لەناو گێڕانەوەدا جیهانێک بە ویستی خۆیان دروست بکەن، جیهانێک کە دەکرێ لە ئاسمان یان لە زەوی بیت، واتا چ ئەوەی بە فانتازیا و جادوو هەستێکی واقیعی لای خوێنەر دروست بکەیت و بیگێڕیتەوە، چ ئەوەی لەناو واقیعدا خەیاڵ و فەنتازیا دروست بکەیت بیگێڕیتەوە. (کاروان) لەو نووسەرانەیە دنیای تایبەتیی خۆی دروست کردووە. دنیایەک کە شتەکان لە جێگەی خۆیان نین. کۆدەکانی گێڕانەوە لای کاروان، هێندە زۆرن، مرۆڤ سەری سووڕ دەمێنێ لە توانای مرۆڤ.گێڕانەوە لە (یادەوەریی بووکەڵەکان) گێرانەوەی چیرۆکێکی ناو ژیان نییە، بەڵکوو گێڕانەوەی هەموو چیرۆکەکانی ژیانە لە کات و شوێنێکی دیاریکراو، لەگەڵ چەند کارەکتەرێکی دیاریکراودا. لێرە دەکرێ دیسان ئەوە بڵێینەوە: (کاروان) ژیانی ئه و جیهانە دەگێڕێتەوە، کە خۆی دروستی کردووە.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 656
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ژنەفتن
Articoli collegati: 2
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Dialetto: Curdo - Sorani
Provincia: Sud Kurdistan
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Qualità Voce: 98%
98%
Aggiunto da ( زریان عەلی ) su 24-12-2021
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( هاوڕێ باخەوان ) su 24-12-2021
Questa voce recentemente aggiornato da ( هاوڕێ باخەوان ) in: 24-12-2021
URL
Questo oggetto è stato visto volte 656
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,744
Immagini 105,190
Libri 19,550
File correlati 97,847
Video 1,415
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Folders
Biografia - Sesso - Femminile Biografia - Nazione - Foreigner Biblioteca - Provincia - Fuori Biografia - Persone di tipo - Writer Biografia - Persone di tipo - Kurdolog Articoli - Tipo di documento - Lingua originale Biblioteca - Tipo di documento - Traduzione Biblioteca - Libro - Storia Biblioteca - Libro - Letterario Biblioteca - Libro - Varie

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.312 secondo (s)!