هونەرمەندی شاری #مەهاباد#، #بەختیار پەنجەیی#، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی فێستیڤاڵی “تائورمینا”ی ئیتالیای بەدەست هێنا.
“بەختیار پەنجەیی”، دەرهێنەر و ئەکتەری شانۆ و سینەما، بە ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی “نامۆ”، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی فێستیڤاڵی تائورمینای ئیتالیای بەدەست هێنا.
ئەو هونەرمەندە، خاوەنی بڕوانامەی ئەدەبیات لە زانکۆی تارانە و لەدایک بووی ساڵی 1356 لە شاری مەهابادە.
فیلمی نامۆ یەکێک لە بەرهەمەکانی “ئەمیر ئیتمینان”ە و تێچووی بەرهەم هێنانەکەی لە ئەستۆی هونەرمەندان “نەوید محەممەد زادە” و “پێژمان بازەغی” بووە و “جەعفەر پەناهی”یش کاری مۆنتاژەکەی بۆ کردوە.
شایانی باسە هونەرمەندانی کوردستان بە بەشداریان لە فێستیڤاڵ و کێبەرکێ جیهانییەکان توانیویانە کورد بە جیهان بناسێنن و زۆربەی کاتیش سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە و بوونە براوەی خەڵاتە جیهانییەکان.
[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,203
Scrivi il tuo commento su questo articolo!