دەقی پرسەنامەکەی مەسعود بارزانی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە داخێکی زۆرەوە گەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری کوردستان و سەرۆکی دەستای باڵای بنکەی لالش (شێخ شامۆ)مان بیست.
شێخ شامۆ کەسایەتیەکی کوردپەروەر و نیشتیمانپەروەر بوو کە خزمەتێکی زۆری بە دۆزی خوشک و برایانی ئێزیدی و پێکەوەژیان و ئاشتەوایی کردووە و لەدەستانی خەسارەتێکی گەورەیە.
سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و ئاشنایان و هەڤاڵانی لە بنکەی لالش و تەواوی خوشک و برایانی ئێزیدی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای مەزن داواکارم ڕۆحی خواڵیێخۆشبوو شێخ شامۆ بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
مسعود بارزانی
18ی کانوونی دووەمی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,417
Scrivi il tuo commento su questo articolo!