دەقی پیرۆزباییەکەی #شاناز ئیبراهیم ئەحمەد#:
بەڕێزان سەرنووسەر و ڕۆژنامەنوس و کادیرانی PUKmediaی ئازیز
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی وێبسایتەکەتانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم، هیوای پێشەنگی و گەشەکردنی هەمیشەیی بۆ ئەم وێبسایتە سەنگینە دەخوازم.
پیوکەی میدیا، وەک میدیایەکی ئەلیکترۆنی یەکێتی لەماوەی تەمەنی پڕ لەخزمەتیدا نمونەیەکی جیاواز و جوانی لەکاری میدیایی پێشکەشکردوە، وەک سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو جێگەی خۆی کردۆتەوە لای وەرگر و بەشدارە لەبەرەوپێشچونی ڕەوتی ڕاگەیاندنی کوردی، ئەمەش جێگەی بەرزنرخاندنە.
بۆ ساڵی نوێی وێبسایتەکەتان، لەگەڵ بەردەوامیدان بەو نەریتە پیشەیی و ڕۆژنامەوانیەی پێی دەناسرێنەوە، هیوادارم بە بەرنامەو پلانی نوێ بۆ قۆناغی نوێ، یادەکە وەک دەرفەت و وێستگەیەکی خۆسازدانەوە کەڵکی لێوەربگرن، تاوەکو بەشداری کاریگەرتان هەبێت وەک ئەوەی چاوەڕوانیتان لێدەکرێت.
هەر لە پێشەنگی و سەرفرازییدا بن.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
کارگێری مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی ڕێکخستنی #سلێمانی#[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,974
Scrivi il tuo commento su questo articolo!