ناوی تەواو : دەهام حەمەد باوە
ناسراوبە : دەهام باوە
تەمەن : 1952
شوێنی لە دایک بوون : گوندی مەلاقەرە #دیبەگە# قەزای #مەخموور#
ئاستی خوێندن : خوێندەوار
عەشیرەت : سالەیی
باری خێزان : خێزاندار
ناوی خێزان : نەجیبە عوسمان
ناوی مندالەکان : سەرهەنگ، بەدرخان، کامەران، نەسرین، کاژیان.
لەشۆرشی ئەیلول لە تەمەنی گەنجیەوە لە ساڵی 1968بۆتە پێشمەرگە تا نسکۆی شۆرش
دواتر لەشۆرشی نوێ بەشداری کردۆتەوە تا شەهید بوونی.
ساڵی پەیوەندی بە ڕێکخستن : 1981
ساڵی پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگە : کۆتایی ساڵی 1981لە ڕێزەکانی حزبی سۆشیالستی کوردستان
لە هەرێمی (7) دەشتی #هەولێر# لای مام غەفوور
دواتر کراوە بە لێپرسراوی کەرتی (1) لە قوەی زورگەزراو
دواتر سەنگەری پێشمەرگایەتی گواستۆتەوە ناو ڕێزەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە ساڵی 1985پەیوەندی بە تیپی (87) ی قەرەچوغ کردووە.
ماوەی سالێک لە تیپی 87ی قەرەچوغ ماوەتەوە لەگەڵ سەفین مەلاقەرە
دواتر گواسترایتەوە بۆ تیپی 86 ی دەشتی هەولێر
لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەک جار بریندار بووە.
دواپلەی جێگری تیپ بووە
رۆژ و مانگ وساڵی شەهید بوون : #12-08-1988#
شوێنی شەهید بوون : ڕەبیەکانی بەرامبەر گوندی مورتکە جادەی هەولێر #کەرکووک#[1]