ناونیشان: هەرێمی کەشمیر
ئامادەکردن: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
ناوچەیەکی جوگرافیە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای نیمچە دورگەی هیندی لە نێوان ناوەڕاست و باشووری کیشوەری ئاسیا، سنووری ناوچەی کەشمیر بریتیە لە بەنجابی هیندی لە باشوورەوە و پاکستان لە ڕۆژئاواوە و ئەفغانستان لە باکووری ڕۆژئاواوە و چین لە ژۆژهەڵاتەوە. ڕووبەری کەشمیر نزیکەی 222200 کم2.لە ساڵی 1981 ژمارەی دانیشتوان 6 ملیۆن کەسەبوو، ڕێژەی موسڵمان لە 64.2%، و هیندۆس32.25%، و سيخ 2.23%، و ئەوی ماوەتەوە بریتییە لەکریستیان و بوذی و کەمینەی دیکە، وبڵابوونوەی ئیسلام لە کەشمیر دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی یەکی کۆچی.
ناوی هەرێمەکە لە وشەی کاشیمیراوە هاتووە کە لە ناوی دانایەکی ئەفسانەی هیندەوە بە ناوی کاشیابا هاتووە، یان وشەی کاشیمیرا لە زاراوەی کاشیابا میراوە هاتووە بەواتای دەریای کاشیابا.
ناوچەی کەشمیرسەرچاوەی ناکۆکیە لە نێوان هیندستان و پاکستان که لە دوای دابەش کردنی نیمچە دورگەی هیندی لە ساڵی 1947. لە ساڵی 1972 کەشمیر دابەش کرا لە نێوان هیندستان و پاکستان، بەشی هیندستان پێ دەوترێت جاموو و کەشمیر و ڕووبەرەکەی 53665م2. بەشی پاکستان پێ دەوترێت کەشمیری ئازاد وڕووبەرەکەی 32358.م2.
[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 630
Scrivi il tuo commento su questo articolo!