ناونیشان: دیاری کردنی ئاراستەکان بە هۆی کاتژمێرەوە.
ئامادەکردن: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
بۆ دیاری کردنی ئاراستەکان بە هۆی کاتژمێری ئاسیایی و خۆرەوە، ئەگەر ئێمە لە نیوەگۆی باکووری زەوی بووین ئەوە هەنگاوەکانی دیاری کردنی ئاراستەکان بریتیین لە
1_دانانی کاتژمێرەکە لە سەر لەپی دەست بەشێوەیەکی ئاسۆیی.
2_جووڵاندنی کاتژمێرەکەیە بەرەو خۆر.
بەجۆرێک میلی کاتژمێرەکە لەسەر سێبەری خۆرکە (هێڵی زەرد) بێت.
3_ ئەو نیوە گۆشەیە کە لە نێوان میلی کاتژمێرەکە و ژمارە 12 واتا لە نێوان(هێڵی سوور و هێڵی زەرد) دروست دەبێت، هێڵی ناوەڕاستە و (هێڵێکی شینی خاڵڕێژ).
4_هێڵی ناوەڕاست(هێڵی شین) ئاراستەی باکوور و باشوور دیاری دەکات، و بە دۆزینەوەی ئاراستەی باکوور ئەوە ئاراستەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بە ئاسانی دەدۆزرێتەوە.
بەڵام ئەگەر لە نیوەگۆی باشووی زەوی بووین، ئەوە هەر ئەو هەنگاوانەی پێشوو پەیڕەوە دەکەین، بەڵام ژمارە 12 ڕووی لە خۆر دەکەین و ئەو نیوەگۆشەیە کە لە نێوان میلە بچووکەکەی کاتژمێرەکە و ژمارە 12 دروست دەبێت، ئەوە هێڵی ناوەڕاستە و ئاراستەی باکوور و باشوور دیاری دەکات.[1]