ناونیشان: کیشوەری ئەمریکای باشوور.
ئامادەکردن: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
$جوگرافیای کیشوەری ئەمریکای باشوور.$
کیشوەری ئەمریکای باشوور یەکێکە لە کیشوەرە نوێیەکانی جیهانە، دەکەوێتە نیوەی ڕۆژئاوای جیهان و زۆربەی زۆری ڕووبەرەکەی دەکەوێتە نیوە گۆی باشووری زەوی.
کیشوەری ئەمریکای باشوور دەکەوێتە نیوە گۆی باشووری زەوی و سنووری کیشوەرەکە لە ڕۆژئاواوە بریتییە لە زەریای هێمن و لە باکوور و ڕۆژهەڵاتەوە بریتییە لە زەریای ئەتڵەسی و ئەمریکای باکوور و لە باکووری ڕۆژئاواوە بریتییە لە دەریای کاریبی.
$شوێنی فەلەکی ئەمریکای باشوور.$
کیشوەری ئەمریکای باشوور دەکەوێتە نێوان بازنەی پانی 525 باکوور و 556 باشوور و نێوان هێڵی درێژی 535 ڕۆژئاوا و 585 ڕۆژئاوا.
شێوەی کیشوەری ئەمریکای باشوور لە سێ گۆشە دەچێت بنکەکەی دەکەوێتەباکوور و سەرەی کیشوەرەکە دەکەوێتەباشوور، کیشوەرەکە لە ناوچەی خوڵگەیی فراوان دەبێت و لە باشوورەوە تەسک دەبێتەوە، کە ئەمەیش هۆکارە بۆ زاڵبوونی ئاووهەوای خولگەیی گەرمی شێدار بەسەر کیشوەرەکە، و کاریگەری ڕووبەرە ئاوییەکان هەرچەندە بەرەو باشوور بچین زیاد دەکات.
$پێی دەوترێت ئەمریکای لاتينی.$
پێی دەوترێت ئەمریکای لاتینی، چونکە ژمارە وڵاتێکی ئەمریکای باشوور به زمانی پۆرتوگالی و فەڕەنسی و ئیسپانی دەدوێن و ئەم زمانانە دەگڕێتەوە بۆ زمانی لاتینی، و زمانی لاتینی ئەو زمانەیە کە لە دێر زەمانەوە لە ئەوروپا بەکارهاتووە.
ئەمریکای باشوور بە پلەی چوارەم دێت لە ڕووی ڕوبەرەوە لە دوای کیشوەری ئاسیا و ئەفریقیا و ئەمریکای باکوور، کە ڕووبەری 17843000 کم²، لە 3.5% ڕوبەری وشکانی زەوی پێک دێنێت.
$ژمارەی دانیشتوانی ئەمریکای باشوور.$
ژمارەی دانیشتوانی 418 ملیۆن کەس، و بەپلەی پێنچەم دێت لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی کیشوەرەکانی جیهان، پاش ئاسیا و ئەفریقیا و ئەوروپا، ئەمریکای باکوور.
$گەورەترین دەوڵەت لە کیشوەری ئەمریکای باشوور.$
ووڵاتی بەرازیلە، گەورەترین دەوڵەتە لە کیشوەری ئەمریکای باشوور لە ڕووی ڕووبەر و ژمارەی دانیشتوانەوە، ڕوبەری وڵاتی بەرازیل 8,516,000 کم² واتا نزیکەی نیوەی ڕووبەری ئەمریکای باشوور و ژمارەی دانیشتوانی بەرازیل 210 ملیۆن کەسە.
$بچووکترین دەوڵەت لە کیشوەری ئەمریکای باشوور.$
وڵاتی سۆرینام بچووکترین دەوڵەتە لە کیشوەری ئەمریکای باشوور، لە ڕووی ڕووبەر و ژمارەی دانیشتوانەوە، ڕوبەری سۆرینام 163,821 کم² و ژمارەی دانیشتوانی 541,638 کەسە.
$بەرزترین تاڤگە لە کیشوەری ئەمریکای باشوور.$
ئەمریکای باشوور نیشتمانی بەرزترین تاڤگەکانی جیهانە، کە بەرزترین تاڤگە لە جیهاندا تێدایە، تاڤگەی ئەنگڵ لە وڵاتی ڤەنزەویلا، بەرزی 979م.
$درێژترین ڕوباری کیشوەری ئەمریکای باشوور.$
ڕوباری ئەمەزۆن درێژترین ڕوباری کیشوەری ئەمریکای باشوورە و دووەم درێژترین ڕوبارە لە دوای ڕوباری نیل لە جیهاندا، درێژی 6437 کم.
$بەرزترین لوتکە لە کیشوەری ئەمریکای باشوور.$
لوتکەی چیای ئەکۆنکاجۆا بەرزترین لوتکەیە لە کیشوەری ئەمریکای باشوور کە بەرزیەکەی 6962 م لەسەر ئاستی ڕووی دەریا.
$گەورەترین بیابان لە کیشوەری ئەمریکای باشوور.$
بیابانی پاتاگۆنیا، کە بەشێکی زۆری دەکەوێتە وڵاتی ئەرجەنتین و بەشێکی بچووکی دەکەوێتە وڵاتی چیلی، و ڕوبەری 670 هەزارکم².
$گەورەترین شار لە ئەمریکای باشوور.$
شاری ساو پاولۆ گەورەترین شارە لە کیشوەری ئەمریکای باشوورە، و ژمارەی دانیشتوانی 11,967,825 کەسە.
$زمان لە ئەمریکای باشوور.$
زمانە باوەکان لە ئەمریکای باشوور، زمانی
ئیسپانی و ئنگلیزی و پۆرتوگالی و فەڕەنسی و کویتشی و کریۆڵی و جۆرانی و کۆمەڵە زمانێکی دیکەدا وەکو چینی و ئیتاڵی و ژاپۆنی و کۆر و عەرەبی و دەیان زمانی خۆجێی دیکەدا.
$ئاین لە ئەمریکای باشوور.$
لە (85%) دانیشتوانی ئەمریکای باشوور ئاینی مەسیحی پەیڕەو دەکەن و لە 1% ئیسلام و لە 2% جوولەکە، لەگەڵ بوونی بیروباوەڕی دیکەدا.
$بەرزترین پایتەخت لە جیهاندا.$
بەرزترین پایتەخت لە جیهاندا لە ئەمریکای باشوورە، پایتەختی پۆلیڤیا، شاری لاباز
$گەورەترین دەریاچە لە ئەمریکای باشوور.$
دەریاچەی مەراکیبۆ گەورەترین دەریاچەیە لە ئەمریکای باشوور، دەکەوێتەباکووری ڕۆژئاوای ڤەنزەویلا و ڕوبەری13,512 کم2 و قوڵی 50 م.
$بەرزترین دەریاچە لە ئەمریکای باشوور.$
دەریاچەی تيتيکاکا بەرزترین، دەریاچەیە لە ئەمریکای باشوور و لە جیهاندا و بەرزی 3,812 م و دەکەوێتە ناوچەی ئەندێز.
$سامانی سروشتی لە ئەمریکای باشوور.$
بریتییە لە زێڕ و زیو و مس و ئاسن و نەوت.
$کیشوەری ئەمریکای باشوور لە 12 وڵات پێک دێت، کە بریتین لە:$
بەرازیل
ئەرجەنتین
ڤەنزەویلا
پیرۆ
ئیکوادۆر
چیلی
گۆیانا
سۆرینام
پۆلیڤیا
پاروگوای
کۆڵۆمبیا
ئۆرۆگوای[1]