ناونیشان: چی ڕوودەدات ئەگەر مانگ ون بێت؟
ئامادەکردن: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
مانگ تەنها ڕوویەکی جوان نییە کە شەوان دەردەکەوێت، یان شیعری لەسەر بنووسرێت، مانگ نزیکترین تەنی ئاسمانییە لە هەساری زەوی و زۆر ناسراو و بەناوبانگە لە ناو خەڵکدا، بەڵام لە حاڵەتی نەمان و ونبوونی مانگ خەمی گەورەمان ئەوە نابێت مانگ لە کوێیە یان چی بەسەریدا هات، بەڵکو خەمی گەورەمان کاریگەری وونبوون و نەمانی مانگ لەسەر زەوی چی دەبێت، مانگ یارمەتیدەدات لە ئاراستەکردنی تەوژمی دەریا و زەریاکان و جوڵەی هەڵکشان و داکشان و جوڵەی بەرگە گاز و ئاووهەوا، هەروەها کاریگەری لە سەر لاربوونی تەوەری زەویدا هەیە.
گرنگترین کاریگەرییەکانی ئەگەری ونبوون مانگ لەسەر زەوی.
$تاريکی شەو زۆر ڕەش دەبێت$
یەکەمین گۆڕانکاری لە ئەنجامی ئەگەری ونبوونی مانگ، شەوەکان زۆر تاريک دەبێت، چونکە مانگ تیشکی خۆر دەداتەوە و بڕێک لە ڕووناکی خۆر دابین دەکات بەتایبەتی لە شەوانی مانگی چواردە.
شۆفێری بەشەودا مەترسیدار دەبێت
ونبوونی مانگ کاریگەری لەسەر کۆمەڵکای مرۆڤایەتی دەبێت، بەڵام کاریگەری لە هەندێک ناوچەدا زیاتر دەبێت لە ناوچەی دیکەدا، بە بێ ڕووناکی خۆری هەڵاوگەڕاو بۆ سەر مانگ بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئەوە شۆفێری و گەشت کردن بە شەودا مەترسیدارە بە تایبەتی بۆ ئەو ناوچانە کە ڕووناکی دەستکردی تێدا نییە وەکو ڕێگای لادێیەکان.
$گیانەوەرە کێوییەکان بۆ دابین کردنی خۆراک ڕوبەرووی ناڕەحەتی و سەختی دەبنەوە$
شەوە تارێکەکان کاریگەری لەسەر ئاژەڵەکان دروست دەکات، لە ڕاستێیدا ئەم کاریگەرییە بەجۆری ئاژەڵەوە بەندە، ژمارەیەک لە گیانەوەرە دڕندەکان وەکو کونە پەپووی ڕەش کە پشت بە تاریکی و کەمێک لە ڕووناکی مانگ دەبەستێت بۆ ڕاوکردنی نێچیرەکانی، بەڵام بە بێ ڕووناکی مانگ ئەوە ڕوبەرووی سەختی دەبێتەوە لە دۆزینەوەی خۆراک، هەروەها کرتێنەرەکان کاتێک ڕووناکی مانگ بە هێز دەبێت خۆیان دەشارنەوە، چونکە لەگەڵ ڕووناکی مانگدا ڕاوکردنیان ئاسان دەبێت. بەڵام لە کاتی وونبوونی مانگ ڕاوکردنی کرتێنەرەکان ئاسان نابێت و سەرکەوتوو دەبن لە مانەوە بە زیندوویی، و لەگەڵ ونبوونی مانگ ژمارەی کرتێنەرەکان بەشێوەیەکی گەورە زیاد دەکات.
$جوڵەی هەڵکشان و داکشان نزم دەبێت$
هێزی ڕاکێشانی مانگ ڕۆڵی لە ڕوودانی دیاردەی هەڵکشان و داکشاندا هەیە، و هێزی ڕاکێشانی مانگ هۆکارە بۆ نزمبوونەوەی جوڵەی داکشان و بەرزبوونوەی جوڵەی هەڵکشان، کاتێک زەریا لە مانگەوە نزیک دەبێت، ئەوە هێزی ڕاکێشانی مانگ گەورە دەبێت، و جوڵەی هەڵکشان و داکشان بەرز دەبێت، و پێویستە بزانین کە هێزی ڕاکێشانی خۆر ڕۆڵی لە جوڵەی هەڵکشان و داکشاندا هەیە، بەڵام بە بێ مانگ جوڵەی هەڵکشان و داکشان بۆ سێ یەکی قەبارەکی کەم دەبێتەوە.
$زیادبوونی دیاردەی گۆڕانی ئاو و هەوا$
ئەو هەسارانە کە خاوەنی مانگی گەورەکان، ئەوە ئەو مانگە گەورەکان ڕۆڵیان لە جێگیربوونی ئاووهەوادا هەیە، و مانگی زەوی ڕۆڵی لە جێگیربوونی ئاووهەوادا هەیە، چونکە هێزی ڕاکێشانی مانگ دەبێت ڕوودانی دیاردەی هەڵکشان و داکشان، و جوڵەی هەڵکشان و داکشان ڕۆڵی لە جێگیربوونی ئاووهەوادا هەیە، کاتێک جوڵەی هەڵکشان و داکشان لاواز دەبێت، ئەوە پێشبینی کردنی باری ئاووهەوا کارێکی قورس دەبێت، جوڵەی هەڵکشان و داکشان یارمەتی جوڵەی تەوژمی دەریا و زەریاکان دەدات، کە ڕۆلی لە ئاراستە کردنی شێوەکانی ئاو و هەوادا هەیە، و تەوژمی دەریا و زەریاکان دابەش دەکات و کار لە ڕێژەی باران بارین لەهەموو جیهاندا دەکات، و بە بێ جوڵەی هەڵکشان و داکشان پلەکانی گەرمی بەرزتر دەبن.
$لاری تەوەرەی نا هاوسەنگی زەوی$
زەوی لەسەر تەوەرەکەی بە پلەی 523.4 لار دەبێتەوە، بوونی مانگ زۆر بە سوودە، چونکە جێگیری زەوی دەپارێزێت بە گۆشەی 523.4، ئەمەیش ڕۆڵی لە ڕوودانی بەدوای یەکدا هاتنی چوار وەرزەکە بەشێوەیەکی ڕێک وپێک دا هەیە، ئەو هەسارانە کە مانگی گەورەیان نییە وەکو مەریخ، لاری تەوەرەکەی بە تێپەڕبوونی کات بەڕێژەی دە جار دەگۆڕێت، جا ئەگەر زەوی بێ مانگ بێت، پێشبینی ئەوە دەکرێت زەوی بەملاولادا دەکەوێت تا لە گۆشەی نزیک سفر جێگیری دەبێت، ئەمەیش دەبێتە هۆی ئەوەی کە خۆر تەنها بۆ ماوەی چەند خولەکێک ببینین، یان بە پێچەوانە وەکو هەسارەی ئۆرانۆس کە 42 ساڵ لە ژێر تیشکی خۆر بەسەر دەبات، و 42 ساڵی دیکەدا لە تاریکێدا.
$وەرزە نامۆکان$
زەوی لەسەر تەوەرەکەی بە پلەی 523.4 لار دەبێتەوە، بوونی مانگ زۆر بە سوودە، چونکە جێگیری زەوی دەپارێزێت بە گۆشەی 523.4، کە ئەمەش جێگیری ئاوهەووا دەپارێزێت، جا بە بێ مانگ ئاوهەووا هەسارەی زەوی تێک دەچێت، و دەبێتە هۆی ڕوودانی گەردەلوولی سەهۆڵی لە زۆربەی ناوچە جیاجیاکانی جیهان، بەواتایەکی دیکەدا وەرزەکان (بەهار و هاوین و پایز و زستان) واتای خۆیان لە دەست دەدەن.
$ڕۆژەکان کورتتر دەبێت$
مانگ بەرپرسیارە لە ژمارەی کاتژمێرەکانی ڕۆژ، کە ژمارەیان 24 کاتژمێرە، جا ئەگەر زەوی بێ مانگ بێت ئەوە ژمارەی کاتژمێرەکانی ڕۆژ لە نێوان 6 بۆ 12 کاتژمێر دەبێت، چونکە زەوی بە بێ مانگ خێراتر دەسوڕێتەوە، چونکە هێزی ڕاکێشانی مانگ بەرپرسیارە لە جوڵەی هەڵکشان و داکشان لە زەریاکان و دەبێتە هۆی دروست بوونی دیاردەی لێخشانی هەڵکشان و داکشان کە ڕۆڵی لە کەم کردنەوەی خێرای سوڕانەوەی زەویدا هەیە، ئەمەیش دەبێتە هۆی ئەوەی ڕۆژەکانمان درێژ بێت واتا 24 کاتژمێر بێت، بەڵام لەگەڵ کرژبوونەوەی جوڵەی هەڵکشان و داکشان، خێرای سوڕانەوەی زەوی کەمێک زیاد دەکات، واتا ڕۆژە کورتتر دەبێت، و درێژی ڕۆژ بە کوێری خێرای سوڕانەوەی زەوی دەبێت تا درێژی ڕۆژ دەگاتە 6 کاتژمێر.
$زۆری بوومەلەرزە و گڕکان$
هێزی ڕاکێشانی مانگ کە کاریگەری گەورەی لە سەر ژیانی سەر هەسارەی زەویدا هەیە، جا نەمانی هێزی ڕاکێشانی مانگ هۆکارە بۆ ڕوودانی کۆمەڵە دیاردەیەکی خراپ وەکو ڕوودانی بوومەلەرزە و گڕکان.
$لەناوچوونی بەکۆمەڵ$
جوڵەی هەڵکشان و داکشان لە زەریا و دەریاکان کاریگەری لە سەر سیستەمی ژینگە بەگشتی هەیە، ئەمەیش هۆکارە بۆ لەناوچوونی هەموو ئەو گیانەوەرانە کە لە زەریا و دەریاکان دەژێن، چونکە جوڵەی هەڵکشان و داکشان دەبێتە هۆی بەرهمهێنانی هەندێک ڕەگەز لە زەریا و دەریاکان یارمەتیدەرە بۆ گەشەپێدانی ژینگەی کەناراوەکان، هەروەها قرژاڵی دەریا و ئەستێرەی دەریا و سەدەفی دوتویێ پشت بە جوڵەی هەڵکشان و داکشان دەبەستن بۆ مانەوەیان بە زیندوویی، سیستەمی ژینگەی دەریاکان سەرچاوەی خۆراکە بۆ باڵندە خۆجێیی و کۆچکردوەکان و ورچ و ئاسک و ڕاکۆن.
$مانگ و گاریگەری لە سەر دەریا و زەریاکان$
ئەگەر مانگ وون بێت ئەو کاریگەری زۆری لەسەر دیاردەی هەڵشکان و داکشان لە دەریا و زەریاکان زۆر دەبێت، لە کاتی وون بوونی مانگ ئەوە بەهای هەڵکشان کەمتر دەبێت، و کاریگەری خۆر بەهێزتر دەبێت لەسەر دیاردەی هەڵشکان و داکشان، و ونبوونی مانگ کاریگەری لەسەر ڕەفتاری ئاو لە ناو دەریا و زەریاکاندا هەیە، بە شێوەیەک ئێستا ڕێژەی ئاو لە لای هێڵی کەمەرەیی زۆر دەبێت دەکات، و لە لای جەمسەرەکان کەم دەکات، بەڵام لە حاڵەتی ونبوونی مانگ ئاو لە هێڵی کەمەرەییەوە دەجوڵێت بەرەو جەمسەرەکان و زیاد دەکات و هەردوو جەمسەری باکوور و باشوور نوقمن دەبن لە ژێر ئاودا.
$مانگ و پلەی گەرمی$
توێکڵی زەوی دەکەوێتە ژێر کاریگەری مانگ، مانگ کۆنتڕۆڵی بڕی ئەو ووزەیە دەکاتە کە لە لایەن زەوییەوە دەمژرێت یان لە زەوییەوە دزەدەکات، بڕی ئەو گەرمییە کە لە خۆرەوە دەگاتە سەر زەوی، بەشێکی بۆ گەرم کردنی زەوی بەکاردێت وبەشەکەی دیکەیدا بە هۆی کاریگەری مانگ دزە دەکات بۆ ئاسمان بۆ ئەوەی گەرمی سەر زەوی گونجاو بێت بۆ ژیان، هەندێک لە جوگرافی ناسەکان پێیان وایە جوڵەی هەڵکشان و داکشان هۆکارە بۆ جێگیربوونی گەرما لە سەر زەوی.
$مانگ و توێکڵی زەوی$
توێکڵی زەوی بەرگێکە مادەی تواو و گەرمی ژێر زەوی دادەپۆشێت و نا هێڵێت لەسەر زەوی دەربکەوێت، بەڵام بە نەمان ونبوونی مانگ پلەی گەرمی ژێر زەوی بەرز دەبێتەوە و توێکڵی زەوی ناتوانێ ڕێگری بکات لە هاتنە دەرەوەی گەرمی و مادە تواوەکان کە دەبێتە هۆی ڕوودانی گڕکان.
$توانای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان کەم دەبێتەوە$
لێکۆڵینەوە لەهەسارەی مانگ هۆکار بۆ زانین و تێگەیشتن لە زۆر شت دەرباری زەوی و شوێنمان لە گەردوون، ئێمە زۆر بەختەورین، چونکە توانیمان بگەینە مانگ و لە ڕێگەی مانگەوە زانیاری زۆرمان دەس کەوت، لەوانەیە بە بئ مانگ زانیاری زۆرمان لە دەست دا، مانگ لە ڕووی زانستیەوە، زانیاری زۆری پێشکشمانی کردووە، وەکو زانیاری دەربارەی بنچینەی زەوی و زانیاری دەربارەی چۆنیەتی دروست بوونی زەوی و دەربارەی گۆڕانکاریەکانی سەر زەوی، و بە بێ مانگ زۆر لە زانیارییەکان دەستمان نەکەوت.
$ڕوونەدانی دیاردەی مانگیران و خۆر گیران$[1]