ئەرێی کۆرە ماری
خشۆکی مار، لە کوردەواریدا زۆر ناوی هەیە بەپێی تەمەن و ڕەنگ و جۆریان وەکو: تولەمار و گاینگین و ڕەشەمار و کورەوەیباب و زەردە مار و....تاد، لە وراتی کۆیە دەوترێت(کوڕە وەیباب) بەڵام لە ڕواندزێ بە(کۆرەمار) ناودەهێنرێت، خاسیەتی ماری کورە وەیباب ئەوەیە نابینرێت و کڕ و بێ خشپەیە و خۆی مەڵاس داوە لەگەڵ ئەوەشدا ژەهرەکەی کوشندەیە، ئینجا بەکەسێکی فێڵباز و تەڵەکەبازی کڕ و بێ دەنگ دەوترێت: ئەرێی کۆرەماری.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 878