دەقی پەیامەکەی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان:
ماوەیەکە پشێویەکی زۆر ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، دەوڵەتی تورکیا کە توشی شکست دەبێت و کێشەی ئابوری و سیاسی و نێودەوڵەتی بۆ دروست دەبێت پەنا دەباتە بەر دروستکردنی ئاڵۆزی و کاری گێرەشێوێنی لە باشوری کوردستاندا بەو هۆیەوە دەیەوێت بۆشاییەکانی خۆی پێ پڕ بکاتەوە و بۆ ئەمەش نزیکەی سی ساڵە دەستی لە هەموو ئەو کێشانەدا هەبووە.
لەم چوارچێوەیەدا زۆر جار #پارتی دیموکراتی کوردستان# هاوکاری تورکیای کردووە و هەماهەنگ بووە لەگەڵیدا
وەک تەڤگەری ئازادی چەند پرسیارێک ئاڕاستەی کاک مسعود بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین؟
تورکیا چ کاتێک دانی خێری بەم هەرێمەدا ناوە؟، چ کاتێک لەگەڵ دۆزی کورد بووە؟
چ کاتێک لە چارەسەرکردن و هاوکاریکردنی باشوری کوردستاندا ڕۆڵی هەبوە؟
باشە تورکیا هیچ دەستپێشخەریەکی بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە باکوری کوردستاندا کردووە؟ تا ئێمە ئەوەندە بکەوینە ناو پلانە چەپەڵەکانی تورکیاوە؟
ئێمە دەمانەوێت بپرسین هەبوونی هێزێکی کوردی لە باشوری کوردستاندا گرنگە کە لە پاراستنی #کەرکووک# و #هەولێر# و مەخمور و شەنگالدا باشترین هەڵوێستیان هەبووە و لەو پێناوەشدا سەدان شەهیدیان داوە، یاخود دەوڵەتی تورکیا کە بەردەوام هەڕەشەی لەناوبردنی هەرێمی کوردستان دەکات و لەو پێناوەشدا ڕێکەوتن لەگەڵ هەموو نەیارێک دەکات.
دەبێت پارتی بزانێت ئەم جارە زیاتر بە تەنهایە و هیچ هێزێکی کوردی بەم شەڕە ڕازی نیە، جگە لەوەش پێش هەر هێزێکی سیاسی پێشمەرگە ئەم شەڕە ڕەد دەکاتەوە و ئەوەندە هۆشیاری دروست بووە لەناو ڕیزەکانی پێشمەرگەدا کە بە ئاسانی ناتوانرێت بۆ شەڕی ناوخۆیی بەکاربهێنرێن.
بۆیە جارێکی دیکە بانگەوازی لە هەموو لایەک دەکەین بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و کێ دەتوانێت ئەم هەڕەشەیە نەهێڵێت و کپی بکاتەوە مێژوویەکی جوان بۆخۆی تۆمار دەکات.
ئەوەش دەڵێین هێشتا ئاگر هەڵنەگیرساوە و پشت بە خوا و کەسە وڵاتپارێزەکان ئەم ئاگرە هەڵناگیرسێت، ئێمەش لەپێناو دروست نەبونی ئەو شەڕە چی لەدەستمان بێت دەیکەین....
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی هاوسەرۆکایەتی...[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!