ناو: محەمەد
نازناو: محەمەد عەزیز قەفتان
ناوی باوک: عەزیز
ڕۆژی لەدایکبوون: 1914
ڕۆژی کۆچی دوایی: #15-02-1993#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
محەمەد عەزیز قەفتان لە ساڵی 1914 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەر لەسەرەتای ژیانی لاوییەوە خولیای جیهانی چاپ و چاپخانە بووە، خەونی ئەوەی هەبووە کە ببێتە خاوەنی چاپخانەیەک، ساڵی 1957 خەونەکەی هاتە دی و لەکۆمپانیای بەهبەهان لە شاری بەغدا چاپخانەیەکی کڕی و هێنایەوە بۆ شاری سلێمانی، چاپخانەکەی دامەزراند و ناویینا چاپخانەی (کامەران) . ئەم چاپخانەیە سەرەتا کڵێشە و دەفتەری حساب و پێداویستی تری بۆ دوکاندارەکانی شار چاپ دەکرد، دواتر ڕۆژنامە و گۆڤار و پەرتووک و نامیلکە و دیوانی شاعیرانی چاپ دەکرد و لەو بوارانەدا خزمەتێکی زۆری بەڕەوتی ڕۆشنبیریی کوردستان کرد. بەنهێنیش بەیاننامە و بڵاوکراوەکانی شۆڕشی کوردستانی چاپ دەکرد، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کە محەمەد عەزیز قەفتان و هۆشیاری کوڕی دەستگیر بکرێن. ئەم چاپخانەیە تا ساڵی 1970 بەناوی چاپخانەی کامەران خزمەتی کرد. دوای ساڵی 1970 لەسەر داوای کامەران موکری شاعیر، ناوەکەی بۆ چاپخانەی کامەرانی گۆڕا و تا ساڵی 2008 کاری کرد، ئیدی بەهۆی کۆنی ئامێرەکانییەوە لەکار کەوت و بەشێکی ئامێرەکانی پێشکەش بەمۆزەخانەی ئەنتۆگرافی کرا. ئەو چاپخانەیە نیو سەدە خزمەتی بەپیت و وشەی پیرۆزی کوردی کرد، لەدڵی ئەو چاپخانەیەوە چەندین پەرتووک و نامیلکە و گۆڤار و ڕۆژنامە چاویان هەڵهێنا و خەرمانی ئەدەبی و ڕووناکبیری کوردییان دەوڵەمەند کرد.
محەمەد عەزیز قەفتان خۆشەویستیی پیت و وشە و چاپخانە و چاپەمەنی لەدڵ و دەروونی جگەرگۆشەکانیدا چاند، هەر بۆیەش کوڕەکانی، لە دوای مردنیشی، ئەو مەشخەڵە پیرۆزەیان بەبەرزی ڕاگرت و درێژەیان بەکاری چاپ و چاپەمەنی دا و خەرمانەکەیان پڕ بەرەکەت کرد.
ڕۆژی 15-02-1993 دوای خزمەتێکی زۆر بەکاروانی چاپ و چاپەمەنی لە کوردستان، محەمەد عەزیز قەفتان کۆچی دوایی کرد، بەڵام هەر بەنەمری دەمێنێتەوە، کارە چاپکراوەکانی وەک سامانێکی بەنرخی ڕۆشنبیری و هونەریی نەتەوەیی و یادگاری ئەو لە لاپەڕە زێڕینەکانی مێژوودا تۆمار ئەکرێن.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,545
Scrivi il tuo commento su questo articolo!