دەقی پیرۆزباییەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد:
بەڕێزان سەرنوسەر و ڕۆژنامەنووس و کادیرانی بڵاوکراوەی(المرصد)
بەبۆنەی بیست و هەشتەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی هەواڵنامەی (الانصات المرکزی) کەلەوەرزی نوێی کارکردنیدا بەناوی (المرصد) درێژە بەکاروانی خزمەت دەدات، جوانترین پیرۆزبایی تان ئاڕاستە دەکەم و هیوای بەرەوپێشچوون و گەشەپێدانی چۆنایەتی زیاترتان بۆ دەخوازم.
ئەم هەواڵنامەیەی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە شارەزایی و دڵسۆزی و سەلیقەی تەواوی ستافەکەی وەک بڵاوکراوەیەکی گرنگ و پڕ زانیاری بەزمانی عەرەبی، بەبڵاوکردنەوەی هەواڵ و ڕاپۆرتی پڕ زانیاری و شیکاریی پێگەیەکی سەنگینی بۆخۆی دروست کردوە و بۆتە سەرچاوەیەکی بەسوود بۆ وەرگرتنی زانیاری بۆ خوێنەران کە شایستەی بەرزنرخاندنە، لەم بۆنەیەدا لەگەڵ دووپاتکردنەوەی پشتیوانیمان، چاوەڕێی برەودان و داهێنانی پیشەیی زیاتر و بەردەوامیی پێشەنگیتان لێدەکەین.
هەمیشە لە پێشکەوتن و درەوشانەوەدا بتان بینم.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک)و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی ڕێکخستنی #سلێمانی#[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,456
Scrivi il tuo commento su questo articolo!