دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار:
سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لەبارەی ڕاگرتنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی #سلێمانی# لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، بۆ هەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە کە کاری هیچ پرۆژەیەک لە سەرتاسەری کوردستان بە کاری پرۆژەی 100 مەتریی سلێمانییەوە، نە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، نە لەلایەن هیچ سەرۆکایەتییەکی شارەوانی ڕانەگیراون و ئێمە بە سەرسووڕمانەوە ئەو هەواڵەمان لە میدیاکانەوە بیستووە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوپەڕی ئاسانکاری و پشتگیری لە کۆمپانیا خۆماڵییەکان کردووە و بەردەوامیش دەبێت لە پشتگیریکردنیان، هەروەها بودجەی پێویستی بۆ سەرجەم پڕۆژەکان تەرخان کردووە.
ناوهێنانی وەزارەت بە ناڕاستی و ڕاگرتنی کاری پرۆژە بەدەر لە گرێبەست، پێچەوانەی بڕگەکانی گرێبەستە و لەو بارەیەوە وەزارەت ڕێکاری پێویست دەگرێتە بەر.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,597
Scrivi il tuo commento su questo articolo!