دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کەجەدەکە-ئەوروپا:
تەمەنی ڕێبەر ئاپۆ کە ئەندازیاری فەلسەفەی دیموکراتی، ژینگەپارێزی و ئازادی ژنانە، لە 4ی نیساندا دەبێتە 73 ساڵ.
ئێمە ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژبوونێکی ئاسایی نایبینین. ڕێبەر ئاپۆ وتبووی، من زایینی سێیەمینی خۆمم ئەنجامدا. 4ی نیسان لەسەر بناغەی بەرخۆدان و ژیانەوەی گەلی کوردە و پێویستە ببێتە هۆی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ.
راستی ڕێبەر ئاپۆ لە هەمانکاتدا بە واتای ڕاستی بەها مرۆییەکان دێت. لەبەرئەوەش ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد وەک ڕۆژێکی پیرۆز دەبینرێت و بەم شێوەیە پیرۆز دەکرێت.
ڕێبەر ئاپۆ پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و گۆشەگیری، لە ڕووی مێژوویی و کۆمەڵایەتیدا بۆ زایینێکی گەورە گۆڕی. کۆمەڵگا و ژنی لەسەرنوێ هەڵسەنگاند و ڕێنماییەکی تێکۆشانی پێشکەشی تەڤگەری ئازادی کرد. ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بووە ژیانەوەی ژنان و گەلان بۆ ئازادی.
ئێمە ڕۆژبوونی ڕیبەر ئاپۆ وەک زایینی سروشت و ئازادی سروشت دەبینین و ڕۆژبوونی گەلەکەمان پیرۆز دەکەین.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,646
Scrivi il tuo commento su questo articolo!