دەقی پەیامەکەی #مەسعود بارزانی#:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنەکانی ئەکیتۆ، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی گەلی کلدان سریان ئاشووری لە کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم، ئومێدی ئەوە دەخوازم، سەری ساڵی تازە دەستپێکێکی نوێ بێت بۆ خێر و خۆشی و بەرکەت و بڵاوبوونەوەی ئاشتی و تەبایی لە ناوچەکەمان و هەموو جیهاندا.
لەو بۆنەیەدا ئەوە بۆ خوشک و برایانی کلدان سریان ئاشووری و هەموو پێکهاتەکانی تری کوردستان دووپات دەکەمەوە کە مرۆڤایەتی کۆمان دەکاتەوە و هەمووان چارەنووس و خۆشی و ناخۆشیمان بەیەکەوە بەستراوە. بۆیە پێویستە بە هەموومان دەست بە فەرهەنگی پێکەوەژیان و برایەتیی نێوان هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان بگرین و دەوڵەمەندتری بکەین.
هیوادارم هەموو جەژن و بۆنەکان لە ئارامی و بەختەوەری و خۆشیدا بکەنەوە.
مەسعود بارزانی
31ی ئاداری 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,271
Scrivi il tuo commento su questo articolo!