ناونیشانی پەڕتووک: جەنگی ئۆکرانیا لێکەوتەو سیناریۆکانی
ژوری توێژینەوەکان: سیاسی، ئابووری، ستراتیجی
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
ساڵی چاپ: 2022
جەنگی ئۆکرانیا لێکەوتە و سیناریۆکانی؛ ناونیشانی نوێترین توێژینەوەمانە لە ژوری توێژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، سەبارەت بەجەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا، سیناریۆو لێکەوتە ئابوریەکانی ئەم جەنگە بۆسەر جیهان بەگشتی و عێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی.
لە دەستپێکی توێژینەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە؛ لەرێگەی ئەم لێکۆڵینەوەیەوە هەوڵدەدەین ئەم پرسە وەک بابەتێکی زانستی سیاسی و نێودەوڵەتی شرۆڤە بکەین، دواتر هۆکار و لێکەوتەو سیناریۆکانی جەنگەکەو پێشبینی ئایندەی پەیوەندنییەکانی ڕوسیاو ئۆکرانیا، بخەینە بەر باس و لێکۆڵینەوە.
هاوکات لەتوێژینەوەکەدا پەیوەست بەهەرێمی کوردستان هاتوە ڕوسیا لە ساڵی (2007)وە کونسوڵگەری خۆی لە هەولێر کردوەتەوە، بەرژەوەندی ئابوری گەورەشی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە، ڕێژەی (60%)ی پشکی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان خاوەندارێتییەکەی بۆ کۆمپانیای (روسنەفت) دەگەڕێتەوە. هاوکات کۆمپانیای (گاز پرۆم)ی ڕوسیا لە ساڵی (2012)ەوە لە دوو کێڵگەی نەوتی هەرێم کاردەکات، زیادکردنی سزاکانی سەر ڕوسیا ئەگەری کشانەوەی کۆمپانیا ڕوسییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش زیاددەکات.[1]