دەقی پیرۆزباییەکەی مەسعود بارزانی:
بەڕێز یونادم یوسف کەنا سکرتێری بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری
بەبۆنەی بەستنی نۆیەمین کۆنگرەی حزبەکەتان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەک سکرتێری بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری و، هەروەها چل و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
هیوادارم بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەکەتان خزمەتی زیاتری تەبایی و فرەلایەنی کوردستان بکات و برایەتی و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان قووڵتر ببێتەوە. حزبەکەتانیش لە ئەرک و چالاکییەکانیدا پێشکەوتنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
مسعود بارزانی
12ی نیسانی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,623
Scrivi il tuo commento su questo articolo!